خانمه گۆرانیبێژی كورد "ناسلی" دوای ئه‌وه‌ی له گرته ڤیدیۆیه‌كدا له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاماژه‌ی به‌وه‌دا بوو به‌م زووانه به هاوكاری ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌گه‌ڕێته‌وه بواری گۆرانیگوتن، ئه‌مه‌ش جارێكی تر ڕاگه‌یاندنه‌كانی بۆلای خۆی ڕاكێشایه‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ناسلی ڕای گه‌یاندووه كه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ دووربووم له كاره هونه‌رییه‌كانم، ئێسته‌ش به هاوكاری مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر چه‌ند گۆرانیم ئاماده كردووه و هیوادارم به زووترین كات بگه‌ڕێمه‌وه لاتان.
دوا به‌دوای ئه‌م هه‌واڵه ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی "ناسلی" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ه‌وه كه ناوبراو له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كردبوویه‌وه.
وێنه‌كانی ئه‌وه‌نده ورووژێنه‌رن ئاگری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رداوه و ته‌واوی هه‌وادارانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و سه‌رسامی خۆیان به‌و له‌ش و لاره جوانه‌ی ده‌ربڕیووه.
ناسلی له ساڵی 1989 له شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه و له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی كوردستانیان جێ هێشتووه و ئێسته له وڵاتی سوید نیشته‌جێیه، له ساڵی 2010 دا ئاوازدانه‌ری كورد هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئه‌لبوومێكی به ناوی Black & White بۆ كچه گۆرانیبێژ ناسلی داناوه.