ئه‌وه‌ی له ژناندا باوه، گرنگیدانه به نه‌رمی، درێژی و پڕی قژیان، چونكه قژ یه‌كێكه له جوانییه سه‌ره‌كی و دیاره‌كانی مرۆڤ، له كاتی تێكچوونی هه‌ر یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی قژ، هه‌وڵی به‌كارهێنانی چه‌ندان جۆر ده‌رمان و گیراوه‌ی سروشتی ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ی لێره‌دا باس كراوه باشترین چاره‌سه‌ره بۆ نه‌هێشتنی قژ به بژی و زبری.
زۆربه‌ی ئه‌و بارودۆخانه‌ی ده‌بنه هۆی بژبوون و زبربوونی قژ له ژناندا، بریتین له مه‌له‌كردن، به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر و ئاره‌قكردنه‌وه له‌ژێر له‌چك، هه‌موو ئه‌م شتانه‌ش له هاویندا ڕوو ده‌ده‌ن، وا به‌ره‌و پایز ده‌ڕۆین و كاتی ئه‌وه هاتووه ژنانیش به قژێكی نه‌رمه‌وه پێشوازی له وه‌رزی نوێ بكه‌ن، به به‌كارهێنانی ئه‌م گیراوه‌یه:
پێداویستییه‌كان:
دوو مۆزی گه‌وره، كه‌وچكێكی گه‌وره له زه‌یتی زه‌یتوون، كه‌وچكێكی گه‌وره له زه‌یتی گوێزی هیندی، كه‌وچكێكی گه‌وره له هه‌نگوینی سروشتی.
ئاماده‌كردنی:
هه‌موو پێداویستییه‌كان یه‌ك له دوای یه‌ك بخه ناو ئامێری گرتنه‌وه‌ی هه‌ویر تا وه‌ك كۆندشنه‌ری قژی لێ دێت.
به‌كارهێنانی:
گیراوه‌كه به ته‌واوه‌تی بده له قژت، بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك به‌جێی بهێڵه، پاشان به ئاوی شله‌تێن قژت بشۆ، هه‌فته‌ی جارێك دووباره‌ی بكه‌ره‌وه، له دوای ماوه‌یه‌كی كورت هه‌ست به نه‌رمبوون و بریقه‌داری قژت ده‌كه‌یت.