لە چوار ڕووداوی جیاواز لە پارێزگای سلێَمانی، پێنج هاووڵاتی دەبنە قوربانی و پۆلیسیش دەڵێت پێشبڕكێی دوو ئۆتۆمبێل دوو منداڵی كوشتووە.
ئەمڕۆ یەكشەم 11ـی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، پۆلیسی دەڤەری پشدەر بڵاوی كردووەتەوە، ئێوارەی دوێنێ لە ئەنجامی پێشبڕكێیەكی دوو ئۆتۆمبێل لە گەڕەكی ڕاپەڕینی شارۆكەی قەڵادزێ، دوو منداڵ دەكەونە ژێر ئۆتۆمبێلەكان و گیان لە دەست دەدەن كە تەمەنیان پێنج ساڵ و شەش ساڵە.
پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، لەو ڕووداوە هەردوو شوفێرەكە گیراون و دۆسیەی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە و دانیان ناوە بەوەی كە پێشبڕكێیان كردووە و كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەكانیان لە دەست داوە.
پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردووەتەوە، لە ئەنجامی ڕووخانی خانوویەك لە گەڕەكی ئەلبانەكانی بەكرەجۆ لە شاری سلێمانی، منداڵێكی تەمەن چوار ساڵان گیانی لە دەست دا و یەكێكی تریش بریندارە، هەر شەوی رابردو لە شاخی گۆیژە كوڕێك كوژراوە كە لەگەڵ خۆشەویستەكەی بووە.
پۆلیس بڵاوی كردووەتەوە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تاكسی خۆی بە هاووڵاتییەك دەكێشێت و گیان لە دەست دەدات، شوفێرەكە گیراوە و دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.