سووده‌كانی ئاوی ته‌ماته‌ بۆ به‌هێزبوونی ئێسك


توێژینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن پسپۆڕانی خۆراكه‌وه‌ ئه‌وه‌ نیشان ده‌ده‌ن كه‌ ئاوی ته‌ماته‌ بۆ پاراستنی ته‌ندروستی و به‌هێزبوونی ئێسك، سوودی زۆری هه‌یه‌. پسپۆڕان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خواردنه‌وه‌ی دوو په‌رداخ ئاوی ته‌ماته‌ ئێسكه‌كان به‌هێز ده‌كات و له‌ پووكانه‌وه‌ ده‌یپارێزێت.

بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ زانكۆی تۆرینتۆی كه‌نه‌دا ئه‌نجام دراوه‌، چه‌ند كه‌سێكی له‌ خۆگرتبوو كه‌ ته‌مه‌نیان (50 – 60) ساڵ بوو، داوایان لێ كراوه‌ كه‌ ئاوی ته‌ماته‌ و به‌رهه‌مه‌كانی بۆ ماوه‌ی مانگێك به‌ ته‌واوی له‌ به‌رنامه‌ی خۆراكی خۆیاندا دابنێن.

دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگێك له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌، ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ كه‌ خواردنی ئاوی ته‌ماته‌ له‌ سیسته‌می خۆراكیدا ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ماده‌یه‌ك به‌ ناوی "تلوپیتید‌" له‌ خوێندا و ئه‌م پێكهاته‌یه‌ به‌رپرسه‌ له‌ ته‌ندروستی ئێسك و كاتێك ئاستی له‌ خوێن یان له‌ میزدا به‌رز ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ شیكردنه‌وه‌ی خانه‌ی ئێسكه‌كان.

له‌ به‌شێكی تری ئه‌م توێژینه‌وانه‌ ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ خواردنی به‌رده‌وامی ته‌ماته‌، ده‌بێته‌ هۆی كه‌می ماده‌ی تلوپیتید له‌ خوێن، له‌ ئه‌نجامدا نه‌مانی مه‌ترسی شیكردنه‌وه‌ی ئێسك و رێ ده‌گرێت له‌ پووكانه‌وه‌ی ئێسك.

توێژه‌ران كاریگه‌ری ته‌ماته‌ له‌سه‌ر خانه‌كانی ئێسك له‌سه‌ر ره‌نگدانه‌كانی سوور واته‌ لیكۆپن سه‌لـماندووه‌ كه‌ ئه‌م ماده‌یه‌ وه‌ك دژه‌ ئۆكسانێك رێ له‌ شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات ده‌گرێت و بۆ پاراستنی ته‌ندروستی دڵ به‌سووده‌.

سه‌رچاوه‌/.drsinatra


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان


AM:11:08:11/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 226 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌