كاتێك باسی گوڵ ده‌كرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانی مانا و سوودی چییه؟ یه‌كسه‌ر گوڵه‌باغی سوور یان په‌مه‌ییت دێته به‌رچاو، چونكه ئه‌م جۆره گوڵه بۆ زۆر بۆنه و ئاهه‌نگه‌كان خه‌ڵك به‌كاری دێنێ و سوودی لێ وه‌رده‌گرێت و ئه‌و ره‌نگه‌ی هه‌یه‌تی وای كردووه كه سه‌رنجی كه‌سی به‌رامبه‌ر بۆ لای خۆی رابكێشێت.
گوڵه‌باغی سوور یان په‌مه‌یی، دارێكی بچووكه كه ئه‌م دوو جۆره گوڵه‌ی لێ په‌یدا ده‌بێ و ته‌نانه‌ت دڕكیشی هه‌یه؟ بۆنێكی هه‌یه به گوڵی گوڵاوه ناو براوه، تایبه‌تمه‌ندی زۆری هه‌یه و گرنگترینیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
چاره‌سه‌ركردنی قه‌بزی، گوڵی سوور بۆ چاره‌سه‌ری خه‌م و نه‌خۆشی خه‌مۆكی و دووركردنی تووڕه‌یی به‌سووده، بۆ به‌هێزكردنی دڵ و گه‌ده سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت، بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی سینگ به سووده كه له شێرپه‌نجه ده‌تپارێزێت.
ژانی گه‌ده و ریخۆڵه‌كان و دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه و چاره‌سه‌ری به‌رزی په‌ستانی خوێن ده‌كات، بۆ چاره‌سه‌ری كه‌م خۆراكی به‌سووده، بۆ ڕیجیمكردنی خۆراكی به‌سووده، رۆژانه كه‌مێك گوڵاو له‌گه‌ڵ هه‌نگوین تێكه‌ڵ بكه‌ن و بیخۆن هاوكاریت ده‌كات له كاتی ریجیمكردن، بۆنكردنی گوڵه‌باغ بۆ ژانه‌سه‌ر و چاوئێشه به‌سووده.