ئه‌و خۆراكانه‌ی هه‌رگیز به‌سه‌ر ناچن


توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندیان كه‌ هه‌ندێك خۆراك هه‌ن تا ماوه‌یه‌كی درێژ كه‌ ده‌گه‌نه‌ 10 ساڵ به‌سه‌ر ناچن، هه‌مان سوودی یه‌كه‌م خوله‌كی دروستبوون به‌ جه‌سته‌ ده‌به‌خشن.

ماڵپه‌ڕی "mbc" باسی له‌ به‌ناوبانگترین ئه‌و خۆراكانه‌ كرد كه‌ هه‌رگیز به‌سه‌ر ناچن، له‌ ناویاندا هه‌نگوین، پاقله‌ی وشككراو، سركه‌، برنج، قاوه‌، شه‌كر و خوێ.

له‌باره‌ی هه‌نگوینیش ده‌ڵێن، ئه‌و ڕێژه‌ كه‌مه‌ی ئاو و بڕی زۆری شه‌كر تێیدا، وای كردووه‌ مه‌ترسی به‌سه‌رچوونی كه‌م بێته‌وه‌، چونكه‌ شه‌كر ڕێگری ده‌كات له‌ گه‌شه‌كردنی به‌كتریا تێیدا.

پاقله‌مه‌نییه‌ وشككراوه‌كان وه‌ك پاقله‌ و نیسك، به‌ وشككردن بڕی ئاو تێیاندا كه‌م ده‌كات و شه‌كری ناویان زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌ك له‌ پێشتر باس كرا، ده‌بێته‌ هۆی له‌ناوچوون و ڕێگریكردنی به‌كتریا له‌ گه‌شه‌كردن.

سركه‌ش به‌ هۆی ئه‌و ڕێژه‌ زۆره‌ی له‌ ترشی كه‌ تێیدایه‌، ڕێگر ده‌بێت له‌ گه‌شه‌كردنی زۆرترین جۆره‌كانی به‌كتریا له‌ناویدا، ئه‌مه‌ش ناهێڵێت تا ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر بچێت.

برنجی سپی، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌توانێ به‌ بێ تێكچوون بمێنێته‌وه‌، به‌و مه‌رجه‌ی له‌ شوێنێكی وشك و كه‌م ئۆكسجین هه‌ڵبگیرێت.

پاشان قاوه‌ی ڕه‌ش، به‌هۆی ئه‌و شیره‌ی تێیدایه‌ به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌متر له‌و خۆراكانه‌ی پێش خۆی ده‌توانێ بمێنێته‌وه‌، دوای هه‌مووشیان خوێ و شه‌كر كه‌ ده‌توانن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و به‌رده‌وام بمێننه‌وه‌ به‌ بێ به‌سه‌رچوون.


وشە - ڕێناس شابان


PM:01:16:11/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 333 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌