زێرەڤانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە
فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاو دەكەنەوە و ڕای دەگەیەنن، لێدانی مەلایەكی ئاینی لە شارۆكەی چەمچەماڵ هیچ پێوەندییەكی بە زێرەڤانییەوە نییە.
ئەمڕۆ دووشەم 11ی ئەیلوول، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و ڕای گەیاندووە، كەناڵ و ماڵپەڕی (NRT) هەواڵێكی ناڕاستی بڵاو كردووەتەوە كە گوایە یەكێك لەو كەسانەی هێرشیان كردووەتە سەر مەلا سامان لە شارۆكەی چەمچەماڵ پێشمەرگەیەكی زێرەڤانییە، بەڵام دوای بەدواداچوون دەركەوت كە ئەو ڕووداوە هیچ پێوەندییەكی بە زێرەڤانییەوە نییە.
لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە، ئەو كەسەی كە تۆمەتی ئەو كارەی خراوەتە پاڵ لە كاتی ڕووداوەكەدا لە ئەركدا بووە كە پاسەوانە لە یەكێك لە بارەگا حیزبییەكانی شارۆكەكە و سەر بە یەكەی پاسەوانیی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانییە.
"ئێمە ئەو هەواڵەی (NRT) بە هەوڵێك بۆ ناوزڕاندنی زێرەڤانی ئەژمار دەكەین و بە مافی خۆمانی دەزانین و داوای یاسایی لەسەر كەناڵەكە تۆمار دەكەین". فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی وا دەڵێ.
زێرەڤانی باسی لەوە كردووە كە هیچ هێزێكی سەر بە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی لەو سنوورە نییە كە ڕووداوەكەی لێ ڕووداوە ئەوەی كە هەیە تەنیا ژمارەیەك پاسەوانی كەسایەتی و بارەگا حزبییەكانن كە تەنیا لە ڕووی كارگێڕییەوە سەر بە زێرەڤانین و كاری ئەوان پاسەوانیكردنە.
پێشتر لە شارۆكەی چەمچەماڵ هێرش كرایە سەر مەلایەكی ئاینی و بەهەواڵێكی ناڕاست وا بڵاو كرایەوە كە یەكێك لەو كەسانەی كارەكەی كردووە زێرەڤانی بێت.
وشە -
سهرخێڵ هاشم