ماوه‌یه‌كه چه‌ند جۆرێكی بۆیه، تاتۆی برۆ، ئایلاینه‌ر و سوراوی جیاواز و سه‌یر له‌ناو جوانكارییه‌كانی ژناندا بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌ڵام سه‌یرترینیان نینۆكی ده‌موچاوه.
بۆیه‌ی نینۆك شێوه‌یه‌كی ناسك و سه‌رنجڕاكێش به ده‌ستی ژنان ده‌به‌خشێت، ساڵانه چه‌ندان جۆری جیاواز له ڕه‌نگ و شێوازی نه‌خشكردنی دێته ناو ژنان، به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێكه بۆیه‌یه‌كی سه‌یر له وڵاتی ژاپۆن بڵاو بووه‌ته‌وه، بووه‌ته جێی سه‌رنج و باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به ترسناكترین بۆیه‌ی نینۆك ناویان ناوه.
ئه‌م بۆیه‌یه له‌لایه‌ن ژنێكی ژاپۆنی شاره‌زای جوانكاری بڵاو بووه‌ته‌وه، هه‌ستاوه به دانانی وێنه‌ی ڕووخساری خۆی له‌سه‌ر نینۆكی، به هه‌مان دیزاینی قژی خۆی قژی بۆ داناوه.
ئه‌مه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌كن له یه‌كه‌م كاری ئه‌و ژنه: