زاناكانی دنیا نهێنی ناوچه‌ی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا له باكوری زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی ئاشكرا ده‌كه‌ن كه به سێگۆشه‌ی قووتدانی كه‌شتی و فڕۆكه‌كان ناسراوه.
ونبوونی فڕۆكه و كه‌شتییه گه‌وره‌كان له سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا له رابردوودا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌شاره‌زایی كه‌شتیوان و فڕۆكه‌وانه‌كان له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ی له ناوچه‌كه هه‌یه كه راسته‌وخۆ باری كه‌شوهه‌وا ده‌گۆڕێت و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه له ناوچه‌ی ئاویی به‌رمۆدا له باكوری زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی.
هیچ شتێكی جیاواز و مه‌ترسیدار له سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا نییه و زۆری ژماره‌ی رووداوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جموجوڵی به‌رده‌وام له‌و ناوچه‌یه، له ساڵی (1945)ه‌وه كه‌مترین رووداو له سێگۆشه‌كه‌دا تۆمار كراوه به‌راورد به ناوچه‌كانی تر، تێكڕای ژماره‌ی ئه‌و فڕۆكه و كه‌شتییانه‌ی له سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا تووشی رووداو بوون، هیچ جیاوازییه‌كی ئه‌وه‌تۆی نییه له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تر ئه‌گه‌ر به‌راوردیان بكه‌ین.