له‌كاتێكدا سێ مانگ به‌سه‌ر ناكۆكییه‌كانى نێوان قه‌ته‌ڕ و سعوودیه تێده‌په‌ڕێت، ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی نیشاندا ناوبژی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكات له‌سه‌ر بنه‌ماى بڕیاره‌كانى لووتكه‌ى ریاز.
دواى سێ مانگ به‌سه‌ر ته‌نگژه‌ى كه‌نداوى عه‌ره‌بی له نێوان چوار وڵاته‌كه (عه‌ره‌بستانى سعوودیه، ئیمارات، به‌حرێن و میسر) له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ڕ، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا داوایان لێده‌كات چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رۆژى پێنجشه‌م حه‌وتى ئهیلوول، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاند بۆ ناوبژی به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌ى نێوان وڵاتانى به‌ره‌ی دژ له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ڕ.
تره‌مپ گوتى، "ئه‌گه‌ر بتوانم ناوبژی له‌نێوان قه‌ته‌ڕ له‌گه‌ڵ سعوودیه و ئیمارات به دیاریكراوى بكه‌م، ئه‌وا ده‌یكه‌م و راموایه به خێرایی لایه‌نه ناكۆكه‌كان ده‌گه‌نه رێككه‌وتن".
لێدوانى تره‌مپ دواى كۆبوونه‌وه‌ى هات له‌گه‌ڵ سه‌باح ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح ئه‌میری كوێت له میانى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا.
ته‌نگژه‌ى وڵاتانى به‌ره‌ى دژ له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ڕ سێ مانگه به‌رده‌وامى هه‌یه، دواى ئه‌وه‌ى له پێنجى حوزه‌یرانى رابردوو وڵاتانى به‌ره‌ى دژ پچڕانى پێوه‌ندییه دیپلۆماسی و ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ڕ راگه‌یاند و تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان دایه پاڵ ئه‌و وڵاته كه پشتگیری له تیرۆر ده‌كات و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیى ئێران به‌ستووه، لاى خۆشیه‌وه قه‌ته‌ڕ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ره‌تكرده‌وه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌میری كوێت به خێرایی ویستى چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكا و ناوبژی كرد، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانى بێ ئه‌نجام بوو.
گرنگترن داواكاری چوار وڵاته‌كه پچڕاندنى پێوه‌ندی قه‌ته‌ڕه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیى ئێران، راگرتنى هاوكاریكردنى گرووپه تیرۆریستییه‌كان، ده‌ركردنى سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه‌كانى كه هاوكاری گرووپ و كۆمه‌ڵه تیرۆریستییه‌كان ده‌كه‌ن و داخستنى كه‌ناڵى ئه‌لجه‌زیره.
رۆژى هه‌شتى ئهیلوول، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى ئه‌میر قه‌ته‌ڕ، دووپاتی له‌سه‌ر یه‌كڕیزی كه‌نداوى عه‌ره‌بی كرده‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر.
له‌باره‌ى پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى تره‌مپ، كۆشكى سپى رای گه‌یاند، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا به ئه‌میری قه‌ته‌ڕی راگه‌یاندووه كه پێویسته هه‌موو وڵاتانى كه‌نداو پابه‌ند بن به لووتكه‌ى ریاز بۆ پاراستنى یه‌كڕیزى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستان و بڕینى كۆمه‌ك له گرووپه تیرۆریستییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئایدۆلۆجیاى تیرۆر.
پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنى ئه‌میر و جێ‌نشین
دواى پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئه‌میری قه‌ته‌ڕ، ته‌میم حه‌مه‌د ئال سانى پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز جێنشینى عه‌ره‌بستانى سعوودیه ئه‌نجامدا.
ئاژانسی هه‌واڵی سعوودیه بڵاوى كرده‌وه كه ئه‌میری قه‌ته‌ڕ له پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ جێنشینى سعوودیه،ویستى وڵاته‌كه‌ى بۆ دانیشتندهربڕیوه له‌سه‌ر گفتوگۆكردنى داواكاری چوار وڵاته‌كه به جۆرێك به‌رژه‌وه‌ندى هه‌مووانی تێدا بێت.
لاى خۆشیه‌وه جێنشینى سعوودیه پێشوازی له ویستى ئه‌میری قه‌ته‌ڕ كردووه و پێى راگه‌یاندووه دواى راوێژكردن له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئیمارات، به‌حرێن و میسر وه‌ڵامى ده‌داته‌وه.
به‌ڵام ئاژانسی هه‌واڵى قه‌ته‌ڕی ده‌ڵێ وێڕاى ئه‌وه‌ى پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه له‌سه‌ر داواى دۆناڵد تره‌مپ بووه، ئه‌میری قه‌ته‌ڕ به داوای جێنشینى سعوودیه رازی بووه كه قه‌ته‌ڕ و چوار وڵاته‌كه هه‌ر یه‌كێكیان دوو نێرده ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ گفتوگۆى كێشه و ناكۆكییه‌كانى نێوانیان به جۆرێك كه سه‌روه‌ری وڵاته‌كانیان پارێزراو بێت.
دواتر ئاژانسی هه‌واڵى سعوودیه ره‌تى كرده‌وه كه جێنیشین وا پێشنیازێكى كردبێت، رای گه‌یاند كه میدیای قه‌ته‌ڕی پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یان به خراپ گواستووه‌ته‌وه.
پاشان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعوودیه رای گه‌یاند كه پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ڕ په‌ك خران و گوتى، "ده‌بێت قه‌ته‌ڕ وه‌ڵامی داواكاری چوار وڵاته‌كه بداته‌وه تا لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێی له‌گه‌ڵ بكه‌ینه‌وه".
عادل ئه‌لجوبێر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعوودیه زیاتى گوتى، "به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هه‌ڵویستى خۆمان به‌رامبه‌ر قه‌ته‌ڕ".
هاوكات وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا داوای كرد كه ناكۆكییه‌كانى ئێسته‌ى نێوان قه‌ته‌ڕ و وڵاتانى چوار به گفتوگۆی راسته‌وخۆ چاره‌سه‌ر بكرێن.
داواكاری رووسیا، دواى كۆبوونه‌وه‌ى سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى رووسیا له‌گه‌ڵ عادل جوبێر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه هات كه دوێنێ یه‌كشه‌م 10ى ئهیلوول له شاری جه‌ده‌ى سعوودیه به‌ڕێوه‌چوو.
لاڤرۆڤ له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا پشتگیری وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌وڵه‌كانى كوێت و ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و ناكۆكییه‌كانى كه‌نداوى عه‌ره‌بی. گوتى، "ئه‌نجوومه‌نى هاریكاری كه‌نداو دامه‌زراوه‌یه‌كى گرنگه و توانیویه‌تى چاره‌سه‌ری زۆر كێشه بكات، بۆیه پێویسته پارێزگاری لێ بكرێت".
ڕۆژی پێنجی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 هه‌ریه‌ك له سعوودیه و ئیمارات و میسر و به‌حرێن دواتریش لیبیا و یه‌مه‌ن و مۆریتانیا ته‌واوی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتی قه‌ته‌ر پچڕاند، به‌هۆی هه‌ماهه‌نگی و پێوه‌ندی ده‌وحه له‌گه‌ڵ ئێران و بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌سه‌ر هه‌وڵی قه‌ته‌ر به پشتیوانیی ئێران بۆ تێكدانی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی و ئه‌مه‌ریكی كه له ڕیاز به ئاماده‌بوونی دۆناڵد تره‌مپ به‌ڕێوه چوو، هاوكات هۆكارێكی تری ئه‌و گه‌مارۆیه، پشتیوانی قه‌ته‌ر بوو بۆ ئیخوان موسلیمین و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی ناوچه‌كه، به پچڕاندنی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن سعوودیه و ئیمارات و به‌حرێن كه ده‌وری قه‌ته‌ریان داوه له ڕووی جیۆگرافیاوه، هاتوچۆی ئاسمانی و وشكایی و ئاوی ئه‌و وڵاته په‌كی كه‌وت و ڕێگه‌كه‌ی زۆر درێژ بووه و هاوكات له ڕووی كه‌لوپه‌لی خۆراكییهوهش ئه‌و وڵاته نزیك بووه‌وه له ته‌نگژه‌ی نه‌مانی خۆراك له بازاڕه‌كان.