به‌وێنه‌.. گه‌ڕانه‌وه‌ی مێگان فۆكس بۆ هۆڵیوود

:: PM:04:04:11/09/2017 ‌

مێگان فۆكس، ئه‌كته‌ر و نمایشكاری ناوداری ئه‌مه‌ریكی، پاش ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ دابڕان له‌ میدیاكان، دووباره‌ به‌ ستایلێكی ڕه‌شی نوێوه‌ ده‌ركه‌وته‌وه‌ و هه‌واداران خۆشحاڵی خۆیان گه‌ڕانه‌وه‌ی مێگان ده‌رده‌بڕن.
 
ئه‌كته‌ره‌ شۆخه‌كه‌ له‌ كاتی فێستیڤاڵێكی نمایشی جلوبه‌رگ له‌ شاری نیو میكسیكۆ له‌ مه‌كسیك وه‌ك سورپرازیك بۆ هه‌وادارانی به‌ عه‌زیه‌یه‌كی ته‌نكی ره‌شی ناوازه‌وه‌ ده‌ركه‌وت و ئاماده‌بووان و میدیاكانی سه‌رسام كرد.
 
مێگان فۆكس ماویه‌كی زۆره‌ له‌ ده‌رهێنانی فیلم و ده‌ركه‌وتن له‌ بۆنه‌ و ئاهه‌نگه‌كان و سۆشیال میدیا دابڕاوه‌ و ئه‌م ده‌ركه‌وتنه‌وه‌یه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو.
 
مێگان فۆكسی ته‌مه‌ن 31 ساڵ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌كته‌ر و نمایشكاره‌ ناوداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا، مێگان له‌ ساڵی 2001 ده‌ستی كردووه‌ به‌ كاری سینه‌مایی و به‌ رۆڵبینینی له‌ فیلمی ترانسفۆرمه‌رسدا ناودارییه‌كی به‌رچاوی په‌یدا كرد.

سه‌رچاوه‌/.eonline














وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان