پسپۆڕانی خۆراكی له ڕێی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌كانه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه خواردنی زه‌ڵاته، سوودێكی زۆری بۆ ته‌ندروستی هه‌یه و ئه‌گه‌ری تووشبوون به چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی كه‌م ده‌كاته‌وه.
به‌ڕای پسپۆڕه‌كان پێكهاته‌ی زه‌ڵاته كه له چه‌ندان جۆری سه‌وزه پێك هاتووه، ده‌بێته هۆی پارێزگاریكردنی جه‌سته له ئه‌گه‌ری تووشبوون به چه‌ندان جۆری نه‌خۆشی، له پێكهاته‌ی زه‌ڵاته ڕیشاڵ هه‌یه كه یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش و كۆڵستڕۆڵی زیانبه‌خش گۆڕینی به كۆلستڕۆڵی به‌سوود.
گرنگترین ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه پێویسته له زه‌ڵاته‌دا هه‌بێت، بریتین له ته‌ماته و خه‌یار و بیبه‌ر و كه‌له‌رم و كاهوو و گێزه‌ر، هه‌روه‌ها سه‌وزه‌كانی وه‌ك كه‌ره‌وز و نه‌عنا و پیازی و سه‌وزه‌كانی تر به‌گشتی و چه‌ندان جۆری تریش كه خۆت حه‌زت لێیه‌تی، چونكه ئه‌و كه‌ره‌ستانه هیچ چه‌ورییه‌ك له پێكهاته‌كه‌یاندا نییه و نابنه هۆی زیادبوونی كێشی جه‌سته، ئه‌مه جگه له ده‌وڵه‌مه‌ندییان به چه‌ندان ماده‌ی خۆراكی و ڤیتامین و كانزاكان.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر زه‌یتی زه‌یتوون بكرێته پێكهاته‌ی زه‌ڵاته‌وه، سوودێكی زۆر به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه ئه‌و جۆره زه‌یته له جه‌سته‌دا كۆ نابێته‌وه و به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته هۆی تواندنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ورییه‌ی كه له جه‌سته‌دا به‌گشتی و له ناوچه‌ی ورگدا به تایبه‌تی كۆ بوونه‌ته‌وه.