ڕووداوێكی هاتوچۆ چوار قوربانی لێ‌ كەوتەوە

:: PM:08:43:11/09/2017 ‌
بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان چوار ئوتومبێل چوار هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا. قوربانییەكان، ئەندامانی یەك خێزانن.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم 11ی ئەیلوول، ئازاد تەها بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی دهۆك بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەم ئێوارەیە لە ڕێگەی گشتی نێوان شارەدیێ "كەلەك" و شارۆكەی "بەردەڕەش" بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ چوار هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا.

زیاتر گوتی، رووداوەكە بەهۆی لێخوڕینی خێرای ئۆتۆمبێلەكانەوە بووە و چوار ئۆتۆمبێل بەیەكیاندا كێشاوە و سەرەڕای زیانی گیانی زیانێكی زۆری ماددی لەو ڕووداوەدا كەوتۆتەوە.

بەپێی ئامارەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی دهۆك ئەم ساڵ لە سنووری پارێزگاكە بەهۆی ڕووداوەكانی هاتوچۆ زیاتر لە هەزار و  300 قوربانی هەبووە و لەوانە 130 كەس گیانیان لەدەستداوە.

یەكەم ڕووداوی هاتوچۆ نییە لەم ڕێگەیەدا روودەدات و بەشێك لە هاووڵاتییان و بەرپرسانی هاتوچۆی سنوورەكە ناویان لەڕێگەكە ناوە ڕێگەی مەرگ ئەوەش بەهۆی زۆری ڕووداوەكانی هاتوچۆ لەو ڕێگەیەدا.

بەردەڕەش /  نەوزاد هلۆری



وشە - سه‌رخێڵ هاشم