له زۆربه‌ى وڵاتان له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشچوونى وڵاته‌كه‌شیان كولتوورى كۆنى خۆیان له ده‌ست نه‌داوه، وڵاتى ژاپۆن یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى تا ئێسته‌یش ئه‌گه‌ر كچ و كوڕێك بڕیارى هاوسه‌رگیرى بده‌ن ده‌بێت به جلوبه‌رگى سه‌رده‌مى یه‌كه‌مى دروستبوونى ئه‌و خاكه‌وه ئاهه‌نگه‌كه‌یان به‌ڕێوه ببه‌ن، ئه‌م جله ناوى "سان هۆنى جییه" مێژووه‌كه‌ى بۆ 1620 ساڵ پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به بڕواى خه‌ڵكى ئه‌و وڵاته ئه‌گه‌ر كوڕ و كچ ئه‌م جلوبه‌رگه نه‌پۆشن بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌یان، به‌خت و ڕزقییان و خۆشى و نزاى باپیرانیان تا ئه‌به‌د بۆیان نایه‌ت و به‌دبه‌خت ده‌بن، تێچووى ئه‌م جله‌ش 6300$ بۆ كوڕ و كچه، كه ستافێكى ئه‌كادیمى ئاماده‌یان ده‌كه‌ن بۆ شه‌وى زاوایه‌تى.
ژاپۆن، یه‌كێكه له وڵاته ئاسیایییه‌كان, كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و زنجیره دوورگه‌كانی ژاپۆن پێك هاتووه له ٦.٨٥٢ دوورگه و له چوار دوورگه‌ی سه‌ره‌كی پێك هاتووه كه بریتین له "هۆنشوو، هۆكایدۆ، كیوشو، شیكۆكو".
ژاپۆن وڵاتێكی داخراو بوو بۆ ماوه‌ی 350 ساڵ، تا ئه‌و كاتیش دانیشتوانی نه‌ده‌كرا بچنه ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه، تا له ساڵی 1868 كه ژاپۆن به ڕووی جیهاندا كرایه‌وه و هه‌موو جیهان ده‌یانویست زانیاری بدۆزنه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و وڵاته نامۆیه و كولتوور و دابونه‌ریتی.
ئێسته ژاپۆن بووه یه‌كێك له پێشكه‌وتووترین وڵات له‌سه‌ر زه‌وی، ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته 127 ملیۆن كه‌س، له‌گه‌ڵ بوونی په‌رله‌مان و حكوومه‌تێكی سیاسی، به‌ڵام فه‌رمانڕه‌وایه‌تی له‌م وڵاته سیسته‌م پاشاییه، به‌هێزترین دراویان هه‌یه.
زۆرینه‌ی ژاپۆنییه‌كان لە پێڕەوانی ئایینی بوودی و شینتۆن، هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كی كه‌میش باوه‌ڕییان به مه‌سیحییه‌ت و ئیسلام و یه‌هودییه‌ت هه‌یه.