خانمی پێشكه‌شكاری شۆخ و شه‌نگی كه‌ناڵی پێشووی "كورد ماكس" سۆزان كه‌مال وێنه ئاگادارییه‌كى له به‌شى ستۆرى واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستگرام بڵاوكرده‌وه و تێیدا هێرشى كردووەته سه‌ر به‌هه‌مه نوێیه‌كه‌ى هونه‌رمه‌ندى لاو وه‌حید.
له وێنه‌كه‌دا داواى له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده هونه‌رى و لاپه‌ڕه‌كانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كردووه كه به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ى هونه‌رمه‌ندى لاو "وه‌حید عه‌لى نه‌ژاد" بڵاو نه‌كه‌نه‌وه، به بیانووى ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى بچو‌وكیش تۆڕه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌كار ده‌هێنن، ئه‌مه‌ش واتاى ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كلیپه‌كه‌ى هونه‌رمه‌ند وه‌حید عه‌لى نه‌ژاد كلیپێكى ته‌ندروست نییه و دووره له به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه كوردییه‌كان.
ئه‌مه جارى یه‌كه‌م نییه هێرش ده‌كرێته سه‌ر هونه‌مه‌ندى لاو وه‌حید، پێشووتریش له لایه‌ن ئاواز دانه‌ر و ڕاگه‌یاندكار "بژار دیلان" له پڕۆگرامێكى نێت تیڤى به گاڵته جاڕى كلیپه‌كه‌ى وه‌حیدى باس ده‌كرد.
سۆزان له ماوه‌ی ڕابردوودا پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئین ئارتی دوو بوو، به‌ڵام له دواتردا له كه‌ناڵی كورد ماكس كاری كرد و وه‌ك ئه‌ستێره‌ی شاشه‌ی ئه‌و ته‌له‌فزیۆن ده‌ركه‌وت، ئێسته به‌نیازه له كه‌ناڵی "كور دماكس" شۆ ده‌ربكه‌وێت.