پایته‌ختی ڕۆشنبیریی كوردستان له‌ئاماده‌ییدایه بۆ میوانداریكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی جیهانیییه‌كان كه بڕیاره لە "دووەمین خولی ڤستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانیدا" به‌شدار بن.
بڕیاره خولی دووه‌می ڤێستیڤاله نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی شارى سلیمانی، له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌سته ده‌سته پێشوازی له میوانه‌كانی بكات به‌ته‌واوى، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا میوانداری له چوار ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی سویدی كردووه وه‌ك میوانى سه‌ره‌تا، له‌وانه "كارینام جوهانسون" ئه‌ستیره‌یه‌كی سینه‌مایی وڵاتی سویده و له 21 ئادار له 1960 له دایك بووه، یه‌كێكه له بەشداربووه‌كانی ڤێستێڤاڵه‌كەیە.
هاوكات "جویل نوردستروم چارلس" كه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی سویدی ئه‌مریكی ناوبانگی ده‌ركردووه، ڕۆڵی سه‌ره‌كی له فیلمی سویدی "ئایسی مان" دا بینیووه، هەروەها خه‌ڵاتی "گولد باجی" وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ر له‌م فیلمه‌دا وه‌رگرتووه، جیاواز له‌وه‌ش ڕۆلی "فڕانك فاگنه‌ر"ی له زنجیره فیلمه‌كانی "یوهان فاڵك" بینیوه.
له‌م خوله‌دا 170 فیلم له ڤێستیڤاڵه‌كه‌دا نمایش ده‌كرێت و ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ چالاكییه‌كانی ڤێستیڤاڵ به‌رده‌وام ده‌بێت، جگە لە نمایشی فیلمه‌كان چه‌ندین چالاكی گرنگی تر‌ى وەك سیمینار و وۆرك شۆپ ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" (بۆنتۆس ستینشیڵ) ئه‌كته‌ر و به‌ڕێوەبەری هونه‌ری شانۆی شاری "گوتنبورگ" یه‌كێكه له ده‌ست پێشخه‌ره‌كانی شانۆ له وڵاتى ستۆكهۆڵم، زۆر كاری به‌ناوبانگی هه‌یه، به‌تایبه‌ت له كاره شانۆییه‌كانیدا زۆر ناوبانگی ده‌ركردووه، یه‌كێكی تر ده‌بێت له میوانه‌كان كە به‌شداری ڤێستیڤاڵه‌كه‌ى شارى سلێمانى ده‌كات.
شایەنی باسكردنه، "جوهان گرای" ئه‌ندامی تیمی هەمیشەیی شانۆی شاری "گوتنبرگ"ه، هونه‌رمه‌ندێكی لێهاتوو و به ئه‌زموونه و خاوه‌نی چه‌ندان به‌رهه‌می ناوازه‌یه و جیاواز له ئه‌زموونه‌كانی دیكه‌ی، لە زانكۆ، وانه‌ی میوزیكی گوتووه‌ته‌وه.
له لاپه‌ڕه‌ى فه‌رمى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووكى ڤیستڤاڵلى فیلمى نێوده‌وڵه‌تى له شارى سلێمانى ئاماژە بەوەش کراوە، هه‌ر لە وڵاتی سویده‌وه ئه‌كته‌رێكی تر‌ى به‌ناوبانگ به‌شداری ڤێستیڤاڵكه ده‌كات به ناوی "وریك ریج" كه وه‌ك ئەکته‌ر ڕۆلێكی گرنگی هه‌بووه و ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ی هه‌یه و توانیویه‌تی ناوبانگێكی زۆر په‌یدابكات له بوارى هونه‌ر و سینه‌مادا.
له‌ماوه‌ى پێشووشدا هونه‌رمه‌ند "ئالان ئێابر ئەمین" گه‌یشته‌وه شارى سلێمانى بۆ به‌شدارى كردن له‌و ڤیستیڤاڵه كه ئه‌ویش یه‌كێكه له میوانه‌كان، ناوبراو دەرچووی بەشی شانۆی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی سلێمانییە و ئێستا لە وڵاتی بەریتانیا دەژی و هەر لەوێ بووەتە خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە بواری سینەمادا، لەساڵی 2010وە سەرقاڵی فیلمی كورتی "وێنەكەی باوكم"ە, كە خۆی بەرهەمهێنەر و دەرهێنەری بووە، ئێستاش بۆ یەكەمجارە لە دووەمین خولی ڤێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانیدا بەشداریی پێ كراوە.
هونه‌رمه‌ند ئالان یەكێ بووه لە هاوكارە سەرسەختەكانی قۆناغی ئامادەكاری دووەمین خولی ڤێستیڤاڵه‌كه، هەربۆیە وەك خۆی دەڵێ بەتامەزرۆیەكی زۆرەوە چاوەڕێی بینیی ئەنجامەكانییه‌تى، هەروەها بە فیلمێكیش بەشداریی لە خولی یەكەمی فێستیڤاڵى ساڵى ڕابردوو كرد.
خولی دووه‌می ڤێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وله‌تی سلێمانی، له واده‌ی ده‌ست پێكردنی نزیك بووەته‌وه و بڕیاره 1ی ئۆكتۆبه‌ر بكاته یه‌كه‌م ڕۆژی ڤێستیڤاله‌كه و بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ چالاكییه‌كانی به‌رده‌وام بێت.