جیل دۆڵۆز بناسە

:: AM:12:03:12/09/2017 ‌

جیل دۆڵۆز فەیلەسووفی فەرەنسی 18ی 1ی 1925 لە پاریس لەدایكبووە. بەر لە دەسپێكی شەڕی یەكەمی جیهانی چووەتە قوتابخانەی دەوڵەتی و كاتی داگیركردنی پاریس لەلایەن ئەڵمانییەكان بۆ پشوودان ڕۆیشتبووە نۆرماندی. لە ساڵی 1944ەوە هەتا 1948 لە (سۆربۆن) فەلسەفەی خوێند و لەوێ‌ لەگەڵ (میشێل بورۆ، میشێل تورنیە و فرانسوا شاتلە) ئاشنایەتیی پەیدا كرد.

 

دۆڵۆز ساڵی 1956 لەگەڵ (دنیز پل گرانژوان) ژیانی هاوسەریی پێكهێنا. لە ساڵی 1957دا، لە سۆربۆن دەستی كرد بە وتنەوەی وانەی مێژووی فەلسەفە و لە ساڵی 1960 هەتا 1964 وەك توێژەر لە ناوەندی نەتەوەیی توێژینەوەی كۆمەڵایەتی كاری كردووە. بۆ ماوەی 10 ساڵ لە زانستگە وانەی وتوەتەوە. هەر لەو قۆناغەدا بوو كە لەگەڵ (میشێل فۆكۆ) دۆستایەتی دادەمەزرێنێ.

 

لە ساڵی 1964 تا 1969 لە زانكۆی «لیۆن» وانەی گوتووەتەوە و دواتر بەهۆی هاوكاریی فۆكۆ بووەتە مامۆستای زانكۆی (ونسن)، لە ساڵی 1968دا، جیل دۆڵۆز نامەی دكتۆراكەی، كە نامیلكەیەكی گەورە بوو لەژیر ناوی (جیاوازی و دووپات كردنەوە) و بەشێكی بچووكی تری بەناوی (سپینوزا و مەسەلەی دەربڕین) بڵاوكردەوە.

لە ساڵی 1968دا، نیشانەی نەخۆشیی پڕ مەترسیی سیپەلاك تێدا سەریهەڵدا، كە هەموو تەمەنی ئازاری دا. كاتێك (میشێل فۆكۆ) لە ساڵی (1984)دا كۆچی دوایی كرد، جیل دۆڵۆز بە نیشانەی ڕێز و حورمەت لەو دۆستە دێرینەی لە ساڵی 1986دا، كتێبێكی لەژێر ناوی (فۆكۆ)دا بڵاوكردەوە، كە بەرهەمی خوێندنەوەی ئەو بوو بۆ بەرهەم و شاكارەكانی فۆكۆ.

 

لە ماوەی شەڕی دووەمی جیهانی دووەمدا سەرقاڵی خوێندن بووە. لە سەردەمی داگیركردنی فەرەنسا لەلایەن نازییەكانەوە، جۆرج دۆلۆزی برا گەورەی، بەهۆی بەشداریكردنی لە هێزی بەرگری فەڕەنسادا دەگیرێت و لەكاتی گواستنەوەی كۆچی دوایی دەكات.

لە ساڵی 1944دا، دەچێت بۆ زانكۆی سۆربۆن و زۆرێك لە مامۆستا بەناوبانگەكانی فەلسەفە وانەیان دەگوتەوە وەك (Gorg Canguilhem)، جان هیبولیت، فردیناد Alguie، مۆریس دی Gandillac). لە ساڵی (1948)دا كاریگەری كارەكانی سارتەر و aggregated لە كارە فەلسەفیەكانیدا دەركەوتن.

لە ساڵی 1953دا، جیل دۆڵۆز لە زانكۆ دامەزرا. لە ساڵی 1953دا، یەكەمین كتێبی بە ناوی (ئەزمونگەریەتی و خودیەتی لەسەر هیوم) بڵاوبوویەوە. لە ساڵانی 1953 تا 1957 وانەی لە (ئیسیز، ئەمیان، ئورلیان، لویس لوغراند) گوتووەتەوە.

لە ساڵانی 1960-1964 لە بنكەی نیشتمانی بۆ لێكۆڵینەوەی زانستی كاریكردووە. هەمیشە کەسایەتییەکی سەرکەوتوو و متمانە پێکراوی لە ناو کۆمەڵگەدا هەبووە. لە ساڵی 1962دا (نیچە) و فەلسەفەی بڵاوكردوەتەوە. لە ساڵی 1963دا، كتێبی (لۆژیك و واتا)ی بڵاوكردەوە. هەروەها لە ساڵی 1963دا كتێبی (فەلسەفەی كانتی رەخنەیی) بڵاوكرەوە. لەنێوان ساڵانی 1964-1969دا، بوو بە مامۆستا لە زانكۆی لیۆن. ژیانی پڕ بەرهەم و دەستکەوتی چاک بوون، بۆ خۆی و گەلەکەی، لە ساڵی 1966دا، كتێبی (برگسۆنی) بڵاوكردەوە.

لە ساڵی 1968دا هەردوو نامەكەی (جیاوازی و دووبارەبوونەوە) كە (Gandillac) سەرپەرشتی دەكرد، لەگەڵ تێزی (گوازشتیەتی لە فەلسەفەدا- سپێنوزا كە Alguie) سەرپەرشتی دەكرد بڵاوكردەوە. وەک هەمیشە لە ساڵی 1969دا لە زانكۆی پاریسی هەشتەم لە فینسین سانت دینیس كە خویندنگەیەكی ئەزموونی بوو لە پێناو چاكسازی پەروەردەییدا كرابوویەوە، لەم زانكۆ نوێیەشدا ژمارەیەك زانای بەناوبانگی تێدا بوو لەوانە فۆكۆ كە پێشنیاری دامەزراندی دۆلۆزی كرد لەگەڵ شرۆڤەكارێكی دەروونی (فیلیكس Guattri)، دامەزرا.

تا ساڵی 1987 لەم زانكۆیە مایەوە و لەم ساڵەدا خۆی خانەنشین كرد. هەروەها لە ساڵی 1970دا، كتێبی (قەڵاچوكردنی ئۆدیب)ی بڵاوكردەوە. لە ساڵی 1991دا، لەگەڵ فلیكس كارتی كتێبی (فەلسەفە چییە)یان بڵاوكردەوە.

 

جیل دۆڵۆز لە چواری ١١ی ساڵی ١٩٩٥دا، پاش توشبوونی بە نەخۆشی سیەكان و (25) ساڵ ململانێ لەگەڵ ئەم نەخۆشدیەدا، توانای قسەكردن و نوسینی لاواز دەبێت، بەشێوازێك تەنیا شتێكی لاوەكی و وەك تێبینی سەرلاپەڕە دەینووسی، بۆیە دواجار لە پەنجەرەی شوقەكەیەوە لە پاریس خۆی فڕێدایە خوارەوە و خۆی كوشت.


سەرچاوە/ المعرفة



وشە - ژیڤان خۆرانی