پاسپۆرتی ده‌وڵه‌تی كوردستان چاپ كرا
له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێ، كه پاسپۆرتی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان چاپ كراوه و لاپه‌ڕه‌كانی هه‌ڵده‌درێته‌وه، ئه‌مه‌ش شادی و خۆشحاڵی زۆری لای خه‌ڵكی كوردستان دروست كردووه و هه‌مووان له سه‌رنجه‌كانیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه به تاساوه چاوه‌ڕێی ئه‌و ڕۆژه ده‌كه‌ن، پاسپۆرتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان وه‌رگرن.
خه‌ڵكی بۆچوونی زۆریان له‌سه‌ر چاپ كردنی یه‌كه‌م پاسپۆرتی ده‌وڵه‌تی كوردستان نووسیوه و زۆرێكیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، به هیواین ئه‌و ڕۆژه زوو ببینین و له كۆڵ پاسپۆرتی بێ به‌های عێراقی ڕووخاو ببینه‌وه، چونكه ئه‌و پاسپۆرته له هیچ وڵاتێكی دنیا هیچ به‌هایه‌كی نییه و له كاتی گه‌شته‌كان به چاوێكی نامۆوه له فڕۆكه‌خانه‌كان پێشوازی له خه‌ڵك ده‌كرێ و لێكۆڵینه‌وه‌یش ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه مایه‌ی خۆشحاڵییه به مافی ڕه‌وای خۆمان بگه‌ین و پاسپۆرتی ده‌وڵه‌تی كوردستان بخه‌ینه نێو گیرفانمان و ئاسووده‌بین و دووركه‌وینه‌وه له سوك سه‌یركردن و حساب كردنمان به تیرۆریست و توندڕه‌و به‌هۆی هه‌ڵگرتنی پاسپۆرتی عێراقییه‌وه.
وشە -
باز ئه‌حمه‌د