خاتوونه گۆرانیبێژى كورد مه‌له‌ك رۆژهات، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كوردستان و ئێسته له شارى هه‌ولێره، باس له نوێترین گۆرانیی خۆی ده‌كات بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و بڕیاره ئه‌مڕۆ بڵاوى بكاته‌وه.
پێشتریش مه‌له‌ك له دیمانه‌یه‌كى تایبه‌ت به"وشه" تیشكى خستبووه سه‌ر هۆكارى گه‌ڕانه‌وه و نوێترین كارى هونه‌رى بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
"خه‌ونا خانى" ناوی نوێترین گۆرانیمه له‌سه‌ر ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له شیعرى ئه‌دیب چه‌لكییه و له ئاوازى خۆمه، میكس و ئه‌ره‌نجى سینانه و ده‌رهێنه‌ر كامه‌ران بێتاسى كلیپه‌كه‌ی بۆ كردووه.
رۆژهات گوتی، پێشتر هه‌ڵبه‌ست و ئاوازى تایبه‌تم بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى تووشى ڕووداوى هاتوچۆ بووم و كه‌وتمه نه‌خۆشخانه، نه‌متوانى له‌كاتى خۆیدا تۆمارى بكه‌م، ئێسته‌یش له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك سه‌رقاڵى تۆماركردنى گۆرانییه‌كى نوێین بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
ئاماژه‌ی دا، به پێویستى ده‌زانم هونه‌رمه‌ندان به‌ده‌نگ و ڕه‌نگى تایبه‌تى خۆیان پشتگیرى له ماف و داواكانى خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كورد‌و كوردستان بن. خۆشحاڵم كه هونه‌رمه‌ندانى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان پشتگیرى له سه‌ربه‌خۆیی باشورى كوردستان ده‌كه‌ن.
مه‌له‌ك ساڵى 1991 له شارۆكه‌ى ئه‌لباك له پارێزگاى وان له دایك بووه، هه‌شته‌مین منداڵى بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تى، به‌منداڵى قورئانى خوێندووه و به‌و هۆیه‌وه له شارۆكه‌كه‌ى ناسراوه، دواتر هه‌ر له‌وێ له ئاهه‌نگى شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ و بۆنه‌كاندا گۆرانى گوتووه. ساڵى 2002 یه‌كه‌م ئه‌لبوومى گۆرانیی به‌ناوى "ئه‌شڤا دلا" بڵاو كردووه‌ته‌وه، ساڵى 2006 ئه‌لبوومى دووه‌مى به‌ناوى "ژانا ئه‌ڤینێ" بڵاو كرده‌وه. ساڵى 2007 بۆ یه‌كه‌م جار سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد و چه‌ند كۆنسێرتێكى گۆرانی ساز كرد، دوایین ئه‌لبوومى به‌ناوى "دوریا ئه‌ڤینێ" بوو و له ساڵى 2011 بڵاوى كرده‌وه.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى