هه‌ڵمه‌تێك له ناو گه‌نجانی كورددا ده‌ستی پێ كردووه كه بریتییه له سووتاندنی پاسپۆرتی عێراقی، له ڕێی ئه‌وه‌وه ده‌یانه‌وێ پشتیوانیی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ن و گه‌نجێكیش له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا هۆكاره‌كه‌ی باس ده‌كات.
هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه بۆ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه به جۆش و خرۆشێكی زۆره‌وه پێشوازی لێ كراوه، هه‌ر كه‌س به جۆرێك ئازادیی خۆی به‌كار هێناوه و تێیدایه گه‌یشتووه‌ته سووتاندنی ناسنامه و پاسپۆرته عێراقییه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاو بووه‌ته‌وه و بووه به نیمچه دیارده.
گه‌نجێكی شاری زاخۆ، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خۆی بۆ "وشه" ناردووه، تێیدا بانگه‌شه بۆ مافی گه‌لی كورد ده‌كات كه سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه و ئاماژه به‌وه ده‌كات خه‌ڵكی زاخۆ هه‌موویان ده‌نگ به به‌ڵێ ده‌ده‌ن كه ده‌نگی خوێنی شه‌هیدانه و ده‌بێ ناپاكی له دایكی ئه‌و شه‌هیدانه نه‌كرێ و ده‌نگه‌كانیان به فیڕۆ نه‌ڕوات.
هه‌ر له‌و ڤیدیۆیه‌دا كه له شه‌قامێكی شارۆكه‌ی زاخۆ گیراوه و پشتی دوو ئاڵای كوردستان هه‌ڵواسراوه، پاسپۆرته عێراقییه‌كه‌ی ده‌رده‌هێنێ و ده‌ڵێ، تا كوردستان پاسپۆرتی نه‌بێ، من ئه‌م پاسپۆرته عێراقییه‌م ناوێ و ده‌یسووتێنم، من له‌مه‌ودوا یه‌ك پاسپۆرت هه‌ڵده‌گرم كه له‌سه‌ری نووسراوه كۆماری كوردستان.
رۆژی حەوتی حوزەیران/ یۆنیۆی 2017 لە كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی هەرێم و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، رۆژی 25ی ئەیلوول/سێپتەمبەر وەك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانەوە یان جیابوونەوە لە عێراق" دیاری كرد. خەڵكی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە بە تاك و كۆمەڵ بەجۆری جیاواز خۆشحاڵی دەردەبڕن.