هه‌موو مرۆڤێك له كاتی پیربوون و به‌ساڵدا چوون، یان هه‌ر هۆكارێك كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سافی ڕووخسار هه‌بێت و ببێته هۆی چرچبوونی پێستی، ناشیرین ده‌بێت و پیر ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌م ئه‌ستێرانه به چرچبوونی ڕووخساریان جوانتر ده‌رده‌كه‌ون.
ژن به گشتی، ژنانی ناودار و هونه‌رمه‌ند به تایبه‌تی هه‌میشه گرنگی به‌وه ده‌ده‌ن به جوانترین شێوه له‌ناو هه‌وادارانیان ده‌ركه‌ون، یه‌كێك له‌و شتانه‌ش كه زۆر گرنگی پێ ده‌ده‌ن، به‌كارهێنانی ده‌رمان و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه بۆ نه‌هێشتنی چرچی ڕووخساریان، به‌ڵام ئه‌م ئه‌ستێرانه تا ئێسته هیچ چاره‌سه‌رێكیان بۆ وه‌رنه‌گرتووه و چرچبوونی ڕووخساریان بووه به جوانییه‌كی تایبه‌ت و پێی ناسراون:
- كامیرۆن دێز: ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند چرچبوونێك له پێستی چاوی، ملی و ڕوومه‌تی ده‌ركه‌وتووه، به هیچ شێوه‌یه‌ك له جوانی و سه‌رنجڕاكێشییه‌كه‌ی كه‌م نه‌كردووه‌ته‌وه، جوانی جه‌سته‌ی وای كردووه هیچ گرنگییه‌ك به ڕووخساری نه‌درێت له كاتی بینینیدا.
- درۆ‌و باریمۆر: ئه‌كته‌ر و نووسه‌ری ئه‌مه‌ریكی، به‌وه ناسراوه كه بڕوا به‌خۆبوونێكی به‌هێز له ناخیدا هه‌یه، ده‌ركه‌وتنی چرچی و چه‌ند هێڵێك له ڕووخساریدا ده‌ری ده‌خات به‌ره‌و پیربوون ڕۆیشتووه، به‌ڵام چونكه خاوه‌نی دڵێكی ته‌ڕ و گه‌نجانه هه‌یه، هیچ له جوانییه‌كه‌ی كه‌می نه‌كردووه، ئه‌و پێی وایه گه‌نجێتی به دڵه نه‌ك ڕووخسار.
- سیلین دیۆن: گۆرانیبێژی ناوداری كه‌نه‌دی، له‌به‌ر ئه‌و جوانییه شاراوه‌یه‌ی له ده‌نگ و به‌هره‌كه‌یدا هه‌یه، زۆر به لێهاتوویی توانیویه‌تی چرچبوونه‌كه‌ی ڕووخساری له به‌رچاوی هه‌وادارانی بشارێته‌وه.
- هالا بێری: ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی، زۆر له چرچبوونه‌كه‌ی خۆی ڕازییه و به شتێكی ئاسایی داده‌نێت، چونكه دان به پیربوونه‌كه‌یدا ده‌نێت و ده‌ڵێ: "نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ته‌نیا فێڵێكه له خۆمان، ده‌ستكاریكردنی ڕووخسار و كه‌سایه‌تیمانه، بۆیه هه‌رگیز لێی نزیك نابمه‌وه".