پیاوێكی فه‌له‌ستینی له پاش مردنی، جگه له میرات، ژنێكی دووگیانی بۆ ژنی یه‌كه‌م و منداڵه‌كانی جێ هێشت، پرسه‌كه‌ی له ژنی یه‌كه‌می كرد به دوو دانه.
ئه‌م پیاوه كه تا ئێسته ناوی ئاشكرا نه‌كراوه بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان، دانیشتووی غه‌زه‌یه له فه‌له‌ستین، یه‌كێك له نزیكترین هاوڕێكانی له پیشه‌كه‌ی داوای لێ ده‌كات خوشكه‌كه‌ی بخوازێت، چونكه له‌وه‌ته‌ی باوكیان مردووه ئه‌م ژنه شووی كردووه، خوشكه‌كه‌ی به‌ته‌نیا له ماڵێكدا ده‌ژی، ئه‌م ته‌نیایییه‌ش تووشی شێرپه‌نجه و چه‌ندان نه‌خۆشی تری كردووه.
دوو مانگ پێش مردنی، له‌به‌ر بوونی ئه‌و هاوڕێیه‌تییه نزیكه‌ی نێوان پیاوه فه‌له‌ستینییه‌كه و ژنه‌كه‌ی هاوڕێی، داواكه‌ی قبووڵ ده‌كات و ماره‌ی ده‌كات و هه‌ر له خانووه ته‌نیاكه‌ی خۆیدا، به دزی خێزانی یه‌كه‌م (ئامۆزای خۆیه‌تی) و چوار منداڵه‌كه‌ی له‌و خێزانه‌ی، جارجاره سه‌ردانی ده‌كات، به شێوه‌یه‌كی یاسایی به‌ڵام نهێنی ماره‌یییه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خێزانی یه‌كه‌می به ته‌واوه‌تی له بارودۆخی پێشووی ئه‌و ژنه تێگه‌یشت، تازه مێرده‌كه‌شی مردبوو، هیچی پێ نه‌ده‌كرا، بڕیاری دا له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه پێكه‌وه له ماڵێكدا بژین، چاوه‌ڕێی له‌دایكبوونی منداڵه‌كانی سكیان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا بڕیارێك بوو له دوای پرسه‌كه چیتر چاویان به‌یه‌كتر نه‌كه‌وته‌وه.