پلەكانی گەرمی روو لە دابەزین دەكەن

:: AM:11:28:12/09/2017 ‌

ئەمڕۆ سێشەم، ئاسمانی هەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمی لە كەركووك و نزمترینیش لە دهۆك تۆمار دەكرێت و بۆ سبەی چوارشەمیش پلەكانی گەرمی لەمڕۆ نزمتر دەبن.

پلەی گەرمی هەولێر لە نێوان ٤١ و ٢٤، سلێمانی لە نێوان ٤٠ و ٢٣، دهۆك لە نێوان ٤٠ و ٢٢ و كەركووكیش لە نێوان ٤٣ و ٢٥ دەبێت.

بۆ سبەی چوارشەمیش پلەی گەرمی لەمڕۆ نزمتر دەبێت و هەولێر لە نێوان ٤٠ و ٢٣، سلێمانی لە نێوان ٣٩ و ٢٣، دهۆك ٤٠ و ٢٣ و كەركووكیش لە نێوان ٤٢ و ٢٤ دەبێت.
سلێمان







وشە - سلێمان تاشان