ریال مەدرید گرێبەست لەگەڵ ئەم هێرشبەرە نوێیە دەكات

:: AM:11:31:12/09/2017 ‌
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی چاودێری هێرشبەری لاوی ئەڵمانی تیمۆ ڤێرنەر لە یانەی لایپزیگ لە خولی ئەڵمانیا دەكات و پلانی گرێبەستكردنی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا بۆ دادەڕێژێ.

رۆژنامەكانی ئیسپانیا بڵاویان كردەوە: یانەی ریال مەدرید چەندان نێردراوی ناردووەتە ئەڵمانیا بۆ ئەوەی لە نزیكەوە چاودێری تیمۆ بكەن و لە تواناكانی دڵنیا ببنەوە.

یانەكە پێیوایە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ تیمۆی تەمەن 21 ساڵ لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا بڕی 50 ملیۆن یۆرۆی پێویستە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەكە بۆ وەرزی نوێ گرێبەستی لەگەڵ هیچ هێرشبەرێك نەكردبوو سەرەڕای ئەوەی دوو هێرشبەری تیپەكەی فرۆشتبوو كە ئەوانیش ئەلڤارۆ مۆراتا و ماریانۆ دیاز بوون، هەروەها لە یارییەكانی رابردووشیدا ئاستی هەردوو هێرشبەرەكەی كەریم بەنزیما و گاریس بێڵ بەتەواوی دابەزیبوو و ببووە جێگەی رەخنەی بەرپرسان و هاندەرانی یانەكە.

تیمۆ وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی لایپزیگ ئاستێكی ناوازەی پێشكەش كرد و توانی 21 گۆڵ بۆ یانەكە تۆمار بكات، لەم وەرزەشدا دوای ئەنجامدانی 3 یاریی تا ئێستا 3 گۆڵی بۆ یانەكەی تۆمار كردووە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م