ریال مەدرید جێگرەوەی بۆ رۆناڵدۆی دیاری كردووە

:: AM:11:42:12/09/2017 ‌

سەرۆكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە ئێستاوە ئەستێرەیەكی تۆپی پێی دیاری كردووە بۆ گرتنەوەی شوێنی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی.

رۆژنامەی (دەیلی ستار)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید پێوایە باشترین یاریزان بۆ گرتنەوەی شوێنی رۆناڵدۆ، پاولۆ دیبالای ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵییە.

تواناكانی دیبالا لە 2015 دوای جێهێشتنی یانەی پالێرمۆ و پەیوەندیكردنی بە یانەی یۆڤانتۆس بەبەهای 32 ملیۆن یۆرۆ دەركەوت.

ئەمە لە كاتێكدابوو لەم هاوینەدا یانەی بەرشەلۆنە هەوڵی گرێبەستكردنی لەگەڵ ئەم ئەستێرەیەی ئەرجەنتین دابوو بۆ پڕكردنەوەی شوێنی نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی، بەڵام لە هەوڵەكانیدا سەركەوتوو نەبوو.

مینۆ رایۆلای بەڕێوەبەركاری ناوداری ئیتاڵی رایگەیاندبوو كە پێیوایە لە ماوەیەكی نزیكی داهاتوودا دیبالا لە یانەی ریال مەدرید یان مانچستەر یونایتد یانیش لە یانەی مانچستەر دەبینێتەوە.

جێی باسە دیبالا لە چوار یاریی بەڕێوەچووی وەرزی نوێی خولی ئیتاڵیا لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس 5 گۆڵی تۆمار كردووە و لەگەڵ ماورۆ ئیكاردی هاونیشتمانی لە یانەی ئینتەر میلان، ئێستا لە ریزبەندی یەكەمی گۆڵكارانی خولەكە دێن.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م