پێكهاتەی چاوەڕوانكراوی یارییەكەی بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس

:: AM:11:57:12/09/2017 ‌

ئەمڕۆ سێشەم سەعات 9:45ی شەو بەكاتی كوردستان، لە یاریی دەستپێكی وەرزی نوێی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەنێو یاریگەی كامپ نوو، یانەی بەرشەلۆنە مێوانداریی یانەی یۆڤانتۆس دەكات.

ماڵپەڕی (یوفا) پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانەكەی بەمشێوەی خوارەوە خستەڕوو:-

یانەی بەرشەلۆنە

گۆڵپارێز: تیر شتیگن

بەرگری: سێمێدۆ، گیرارد پیكێ، ئۆمتیتی و جۆردی ئەلبا

ناوەڕاست: ئیڤان راكیتیچ، بۆسكێتس، ئینێستا

هێرشبەر: لیۆنێل میسی، لویس سوارێز و عوسمان دێمبێلێ

یانەی یۆڤانتۆس

گۆڵپارێز: بوفۆن

بەرگری: ئەندریا بارزالی، مەهدی بن عەتییە، دانێلی رۆگانی

ناوەڕاست: ساندرۆ، ماتویدی، بیانیچ، ستیڤانۆ ستورارۆ، دۆگلاس كۆستا

هێرشبەر: پاولۆ دیبالا و گۆنزالۆ هیگواین



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م