گومان له‌وه‌دا نییه سووراو یه‌كێكه له بنچینه سه‌ره‌كییه‌كانی مه‌كیاجكردن، هه‌ندێك جار به‌ته‌نیا سووراوكردن، ده‌توانێ جوانییه‌كه‌ت به شێوه‌یه‌كی سه‌نجڕاكێش ده‌ربخات، ئه‌مه‌ش به هیچ كام له مه‌كیاجه‌كانی تر ناكرێت.
ده‌بێت پێش سووراوكردن، ئه‌م هه‌نگاوانه جێبه‌جێ بكه‌یت، تا ئه‌و ئه‌نجامه سهرنجڕاكێشهت ده‌ست بكه‌وێت:
- پێش به‌كارهێنانی سووراوه‌كه‌ت، به شێوه‌یه‌كی ڕێك چینێكی كه‌م له كرێمی ئه‌ساس له لێوت بده.
- به فڵچه‌ی دان یان پارچه په‌ڕۆیه‌ك ته‌واو لێوت له خانه‌ی پێستی مردوو ڕزگار بكه، دواتر چینێك كرێمی نه‌رمكردنه‌وه‌ی لێ بده.
- به قه‌ڵه‌می دیاریكه‌ری لێو (ته‌ختیت)، لێواره‌كانی لێوت دیاری بكه، تا له كاتی ئه‌نجامدانی سووراوه‌كه‌ت هیچ زیاده‌یه‌ك له لێوت نه‌یه‌ته ده‌ر كه ناته‌وێت.
- لێوت بریقه‌دار بكه به بێ به‌كارهێنانی سووراوی له‌ماع، ئه‌مه‌ش به به‌كارهێنانی كه‌مێك له هایلایت یان كرێم، تۆزێك بخه سه‌ر په‌نجه‌ت و به نه‌رمی به ناوه‌ڕاستی لێوتدا بیهێنه.
- پرایمه‌ری لێو به‌كار بهێنه، تا لێوت دوور بێت له هه‌ر ڕووشان و ناڕێك ده‌ركه‌وتنێك له كاتی سووراوكردندا.
- ئه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ته‌وێت شێوه‌ی لێوت گه‌وره‌تر ده‌ربخه‌یت، ده‌بێت له دوای ئه‌نجامدانی سووراوكردنهكهت، به كۆنسیله‌ر لێواری ده‌ره‌وه‌ی لێوت دیاری بكه‌یت و گه‌وره‌ی بكه‌ی.