كه‌سانێك هه‌ن به‌رده‌وام بیر ده‌كه‌نه‌وه و تووشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بن، ئه‌مه‌ش خه‌ویان تێك ده‌دات و ناتوانن وه‌ك پێویست له‌كاتی خۆیدا یان به‌رێژه‌یه‌كی باش بخه‌ون، چونكه هه‌موو بابه‌تێك لای خۆیانه‌وه ده‌كه‌نه گرفت و كێشه‌یه‌كی گه‌وره.
ئه‌گه‌ر تۆش یه‌كێكی له‌و كه‌سانه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك مێشك پشوو پێ بده‌یت و ئارامی بكه‌یته‌وه، ئه‌م خواردنانه بخۆ كه له‌لایه‌ن پێگه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه:
خواردنی ماسی سه‌له‌موون كه یه‌كێكه له باشترین جۆری خواردنه‌كان و بڕی 800 میلیگرام ترشی ئۆمیگا سێی تێدایه، ئه‌مه‌ش باشترین یارمه‌تیده‌ره بۆ هێوربوونه‌وه‌ی ده‌روون، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك له زانكۆی ئه‌مه‌ریكا بۆ پزیشكی ده‌روونی ترشه چه‌وری ماسی سه‌له‌موونیان ئه‌نجام دا، بینرا باشترین چاره‌سه‌ری خه‌مۆكییه.
خواردنی هێلكه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به ترشی ئه‌مینی، یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات سیرۆتۆنین و میلاتۆنین به‌رهه‌م بێنێ كه دوو هۆڕمۆنه تایبه‌ته به رێكخستنه‌وه خه‌و.
هه‌موو جۆره‌كانی توو كه یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی رووبه‌ڕووی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێته‌وه و پشوو به مێشك ده‌دات، چونكه له 105 كالۆری زیاتری تێدا نییه كه كێشت زیاد ناكات، هاوكات له 30% خۆراكی پێویست ده‌دات به جه‌سته و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین B6 ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رهه‌مهێنانی "سیرۆتۆنین" له مێشكدا، وا ده‌كات ئارام بیته‌وه و باش بخه‌ویت.