ئەمڕۆ درێسێكی نوێی بەرشەلۆنە نمایش كرا


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئەمڕۆ سێشەم درێسی سێیەمی تیپەكەی بۆ وەرزی 2017-2018 نمایش كرد.

ماڵپەڕی فەرمی یانەكە وێنەی درێسە نوێیەكەی تیپەكەی بڵاو كردەوە كە رەنگی ماڕۆنییە و لەلایەن كۆمپانیای (نایك)ی ئەمەریكی دروستكراوە.

یانەكە هەروەها ئاشكراشی كرد كە لە رۆژی 27ی ئەم مانگەدا لە یارییەكەی بەرامبەر یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنەی پورتوگالی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، بۆ یەكەمجار یاریزانەكانی ئەم درێسە دەپۆشن و یاریی پێ دەكەن.