چێڵسی و ئەتلەتیكۆ مەدرید لەسەر كۆستا رێك دەكەون

:: PM:01:09:12/09/2017 ‌

رۆژنامەی (زە سەن)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد، هەردوو یانەی چێڵسی ئینگلیزی و ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بەشێوەی سەرەتایی لەسەر گواستنەوەی دییگۆ كۆستای هێرشبەر رێككەوتوون.

بەگوێرەی سەرچاوەكە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا كۆستا بەبەهای 54 ملیۆن پاوەن دەگەڕێتەوە یانەكەی پێشووی ئەتلەتیكۆ مەدرید.

كۆستا ماوەیەكە كێشەی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری ئیتاڵی و بەرپرسانی یانەی چێڵسی هەیە و داوای لێ كردوون رێگەی بدەن دووبارە بگەڕێتەوە خولی ئیسپانیا و یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید.

ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لەسەرەتای ساڵی داهاتوو سزاكانی سەری تەواو دەبێت كە لەلایەن یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی (فیفا)وە بەسەری سەپێنراوە و بەمەش دەتوانێ گرێبەست لەگەڵ یاریزانانی نوێدا بكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م