خاتوونه هونه‌رمه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دۆتمێر، گۆرانییه‌كی نوێی ئاماده كردووه به ناوی (كوردستان) كه به بۆنه‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی كوردستان پێشكه‌شی هه‌وادارانی ده‌كات و له رێی ئه‌و گۆرانییه نوێیه‌وه ده‌یه‌وێ به‌شداری له پرۆسه‌ی ریفراندۆمدا بكات.
له‌مباره‌یه‌وه دۆتمێر رای گه‌یاند: وه‌ك كچێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و دانیشتووی وڵاتی سوید، پڕ به دڵ پشتیوانی خۆم بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دووپات ده‌كه‌مه‌وه، چونكه ئێمه‌ی كوردانی تاراوگه زیاتر به ئازاره‌كانی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ین و ده‌یان ساڵه ئه‌م ئازاره له ناخی خۆماندا هێشتووه‌ته‌وه. وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك به پێویستم زانی به كارێكی هونه‌ری پشتیوانیی ئه‌و ریفراندۆمه بكه‌م و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سروودێكی نوێم ته‌واو كردووه به ناوی "كوردستان".
له‌باره‌ی سرووده‌كه‌ش گوتی: تێكستی سرووده‌كه هی ره‌شۆ عه‌یشانه كه ئێزیدییه و له ئیسته‌نبوڵ تۆمارمان كرد، كلیپه‌كه‌شمان له سوید ته‌واو كرد له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌جدی موزیك پرۆده‌كشن بووه و گرووپا كۆما هاڤین به‌شدار بوون، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیم له‌و سرووده جگه له‌وه‌ی به ئه‌ركێكی نیشتمانی خۆمی ده‌زانم، هه‌روه‌ها هاندانی خه‌ڵكه بۆ ئه‌وه‌ی به گڕوتینێكی زیاتره‌وه روو له سندووقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن و به (به‌ڵێ) ده‌نگ بده‌ن.
دۆتمێر زیاتر ده‌ڵێ: من قوتابیم و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم چه‌ندان سروود و گۆرانیم پێشكه‌ش به میله‌ته‌كه‌ی خۆم كردووه كه ئه‌مه‌ش بۆ من تا راده‌یه‌ك سه‌خته، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش حه‌زم كرد منیش له كه‌رنه‌ڤاڵی ریفراندۆم به‌شداری بكه‌م، چونكه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان خه‌ونی كوردانی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستانه و كورد له هه‌ر شونێكێی دنیا بێت تامه‌زرۆی ئه‌و رۆژه‌یه.
له كۆتادا دۆتمێر ده‌ڵێ: بوونی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ ئاوات و خه‌ونی هه‌موومانه و پێویسته هه‌رچی هێز و توانا‌مان هه‌یه له‌و رووه‌وه بیخه‌ینه گه‌ڕ بۆ هێنانه‌دیی ئه‌م خه‌ونه دێرینه، هیوادارم له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستاندا، به رژدی ئاوڕێك له ژیان و بژێوی هونه‌رمه‌ندان بدرێته‌وه و به یه‌كسانی هاوكاری بكرێن.