ڕێی زۆر بۆ لابردنی موو هه‌ن وه‌ك، تاشین به مووس، ئامێری تایبه‌ت، شیله و كرێم، به‌ڵام بۆ هه‌ر یه‌كێكیان به پێی جۆری لابردنه‌كه ئازار و زیان به پێست ده‌به‌خشێت.
ماڵپه‌ڕی "
فۆشیا" تایبه‌ت به ژنان، باشترین ڕێی بۆ لابردنی موو پێشكه‌ش كرد، كه ڕێگری ده‌كات له هه‌ر ڕه‌شبوون و سووتانهوهیهك دوای لابردنی موو، هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی ئه‌و ئازاره‌ی كه به به‌كارهێنانی ئامێر و شیله به ژنان ده‌گات.
"داماسۆ به‌یۆ" پسپۆڕ و پزیشكی گیا و ده‌رمانی سروشتی تایبه‌ت به پێست ده‌ڵێ: "ئه‌م گیراوه‌یه ڕێگری ده‌كات له زوو هاتنه‌وه‌ی موو، پارێزگاری لێ ده‌كات له سووتان و ڕه‌شبوونی پێست، هه‌روه‌ها هیچ ئازارێكیش به جه‌سته ناگه‌یه‌نێت له كاتی به‌كارهێنانیدا".
پێداویستییه‌كانی گیراوه‌كه:
یه‌ك كووپ (تهرمس)ی تاڵ.
دوو كووپ ئاوی كوڵاو و گه‌رم.
دوو كه‌وچك هه‌نگوین.
كه‌وچكێك شه‌ربه‌تی لیمۆ، یان ئاوی لیمۆ.
ته‌واوی ئه‌م گیراوانه له‌ناو هاڕاوهیهك دانێ و باش تێكی بده تا یه‌ك ده‌گرێ، پاشان كه‌م كه‌مه بیده له‌و شوێنه‌ی مووه‌كه‌ی له‌سه‌ر لا ده‌به‌یت، به شێوه‌ی بازنه‌یی ده‌ستی پێدا بهێنه تا توند ده‌بێت، دواتر لێی بكه‌وه، ده‌بینیت چۆن مووه‌كان لێ ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌فته‌ی دوو جار بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌یت، به یه‌كجاری له هاتنه‌وه‌ی موو ڕزگارت ده‌بێت.