بە وێنە.. پێشانگەی ترێ‌ و هەنگوین لە دهۆك بەڕێوە دەچێت

:: PM:02:28:12/09/2017 ‌

ئەمڕۆ لە فاملی مۆڵی دهۆك بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كشتوكاڵی دهۆك بە سپۆنسەری دارین گرووپ و فاملی مۆڵ، پێشانگەیەكی تایبەت بە بەرهەمە خۆماڵییەكانی ترێ‌ و هەنگوین لە دهۆك كرایەوە و تیایدا زیاتر لە 50 جوری ترێ‌ نمایش كران و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك رای دەگەیەنێ‌، بەهۆی بەرهەمە ناوازەكانی ترێ‌، ئەوان هێمای گەڵای دارترێیا‌ن بۆ ئەنجوومەنەكەیان داناوە.

دكتۆر لەزگین حەجی بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی دهۆك بە "وشە"ی راگەیان، بە مەبەستی پشتیوانی لە كەرتی تایبەت و بەرهەمە خوماڵییەكان، بەیانی ئەمڕۆ لەژێر چاودێری عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بە ئامادەبوونی پارێزگای دهۆك فەرهاد ئەترۆشی و ژمارەیەك جووتیار و هەنگەوانی سنووری پارێزگای دهۆك، پێشانگەیەكی تایبەت بە بەرهەمە خۆماڵییەكانی ترێ‌ و هەنگوین لە نێو بازاڕەكانی فاملی مۆڵ لە دهۆك كرایەوە.

ئەو گوتی، "لە پێشانگەكەدا زیاتر لە 50 جۆری ترێ‌ و چەند جۆرێكی هەنگوین نمایش كراون و ترێ‌ یەكێكە لە بەرهەمە خۆماڵییەكانی پارێزگای دهۆك و لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان پارێزگای دهۆك زۆرترین جۆری ترێی‌ هەیە.

ترێ‌ بووەتە هێمایەكی گرنگ بۆ پارێزگای دهۆك و لە چەند فەرمانگەیەكی دهۆكدا بەدیار دەكەون، لەوانەش ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك و بەڕێوەبەرایەتی فیلمی فێستیڤاڵی دهۆك.

فەهیم عەبدوڵا سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك بە "وشە"ی راگەیاند، ئەوان وەك ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك گەڵای دار ترێ‌ وەك هێما بو ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك بەكار هێناوە.

ئەو گوتی، "پارێزگای دهۆك لەسەر ئاستی كوردستان زۆرترین جۆر و شێوەی ترێ‌ هەیە و ساڵانە رێژەیەكی زۆری ترێ‌ دەخەنە بازاڕ،  زۆرترین بەرهەمهێنانی ترێ‌ لە دهۆك دەكەونە ناوچە شاخاوییەكان و لەم ساڵانەی دوایی بە شێوەیەكی زانستی سەدان پڕۆژەی چاندنی ترێ جێبەجێ كراون، حكوومەتیش تا رادەیەك هاوكاری جووتیار و رەزوانانی كردووە.

دهۆك /نەوزاد هلۆری:














وشە - سلێمان تاشان