ژنێكی قه‌ڵه‌وی ئه‌مه‌ریكی دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له ئارایشگه‌كان كورسییه‌ك له ژێریدا ده‌شكێت، تووشی سووكایه‌تی پێكردن ده‌بێت، بڕیار ده‌دات ئارایشگه‌یه‌كی تایبه‌ت به قه‌ڵه‌وه‌كان دروست بكات.
"جیمی لوپێز" ته‌مه‌ن 31 ساڵ، به مه‌به‌ستی قژبڕین ڕوو ده‌كاته یه‌كێك له نزیكترین ئارایشگه‌كانی نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی له ئه‌مه‌ریكا، كاتێك له‌سه‌ر كورسییه‌كه داده‌نیشێت، كورسییه‌كه به‌رگه‌ی كێشی ناگرێت و ده‌شكێت، ئه‌ویش زۆر به‌سه‌ر خۆیدا ده‌شكێته‌وه و شه‌رمه‌زار ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌به‌ر ئه‌و كاردانه‌وه نامرۆڤانه‌یه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و ژنانه‌ی ئارایشگه‌كه‌وه پێی ده‌كرێت.
دوای ئه‌و ڕووداوه جیمی "225 كیلۆ" بڕیار ده‌دات ئارایشگه‌یه‌كی تایبه‌ت به ژنه قه‌ڵه‌وه‌كان بكاته‌وه و خۆی سه‌رپه‌رشتی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ژنێكی تر وه‌ك ئه‌و تووشی ئه‌و دۆخه شه‌رمه‌زاركه‌ره نه‌بن، كورسی زۆر تایبه‌تی بۆ ئارایشگه‌كه‌ی ته‌رخان كرد كه توانای به‌رگه‌گرتنی 300 كیلۆیان هه‌یه، ئه‌م ئارایشگه‌یه‌ی له وڵاتی "نیڤادا"ی ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه، به نیازه چه‌ند لقێكی تری لێ بكاته‌وه.
له باره‌ی ئه‌و ڕووداوه ناخۆشه‌ش به ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌ڵێ: "ده‌زانم من تاكه كه‌س نیم كه قه‌ڵه‌وم، یه‌كه‌م كه‌سیش نیم تووشی دۆخێكی وا شه‌رمه‌زاركه‌ر بم، له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارم دا هه‌موو پاره‌كانم كۆ بكه‌مه‌وه له دروستكردنی ئه‌م ئارایشگه‌یه خه‌رجی بكه‌م، تاكه ئامانجیشم پاراستنی هه‌ستی ژنه قه‌ڵه‌وه‌كانه له‌و ڕووداوه ناخۆشانه".