چین ده‌یه‌وێ به ته‌واوی مامه‌ڵه‌كردن به دراوی بیتكۆین قه‌ده‌غه بكات، ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆر له بازاڕی ئۆنلاین ده‌دات كه به‌های بازاڕه‌كه ده‌گاته 150 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، چونكه به ده‌رچوونی ئه‌و وڵاته له بازاڕه‌كه زیانی ته‌واوی لێ ده‌كه‌وێ.
بیتكۆین دراوێكی چاپنه‌كراوی ئه‌لیكترۆنییه و مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆری پێوه ده‌كرێ، به‌های بازاڕه‌كه‌ی تا دێ له هه‌ڵكشانه و تا ئێسته گه‌یشتووه‌ته 150 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، له‌و ڕێژه‌یه‌ش نزیكی چواریه‌كی (23٪)ی ته‌نیا له چینه، بۆیه هه‌ر بڕیارێكی ئه‌و وڵاته به‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی دراوه‌كه‌وه، زیانی زۆری پێ ده‌گه‌یه‌نێ.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی چین كه دووه‌م زلهێزی ئابوورییه له دنیادا، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ بازاڕی بیتكۆین، له كاتێكدا ده‌خوازن شوێنێكی باڵاتری له سیسته‌می ئابووریی دنیادا هه‌بێ، بۆیه ڕاسته‌وخۆ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه، له ڕۆژی هه‌ینییه‌وه تا ئێسته به ڕێژه‌ی 10٪ دابه‌زیوه.
له ساڵی 2008 كاتێك پرۆگرامسازێكی شاراوه ئه‌م سیسته‌مه‌ی دانا، دۆخی ئابووری دنیا شڵه‌ژاو بوو، بۆیه توانی بازاڕ بقۆزێته‌وه و جێی خۆی بكاته‌وه، له‌و كاته‌وه چین مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كات و بازاڕێكی سه‌ره‌كیی ئه‌و دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌یه.