بڕیاردان له‌سه‌ر بڕینی قژ یان هێشتنه‌وه‌ی به درێژی له هه‌ر ژنێكه‌وه بۆ یه‌كێك تر ده‌گۆڕێت، چونكه ئه‌م بڕیاره هێنده ئاسان نییه، به‌ستراوه‌ته‌وه به شێوازی كه‌سایه‌تییه‌كه‌یان، ئه‌سته‌مه به ئاسانی بتوانن ده‌سكاری بكه‌ن، چونكه قژ یه‌كێكه له سیما دیار و سه‌رنجڕاكێشه‌كانی ژنان و به ئه‌سته‌م ده‌توانن ده‌ستبه‌رداری ببن.
ئه‌مه‌ش چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی ساده‌یه له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی، به پێی قه‌باره‌ی قژی ژنان:
- قژی "پێكسی" واته زۆر كورت:
كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزت هه‌یه، زوو ده‌توانی بڕیاره‌كانت بده‌یت، حه‌ز به‌و شتانه ده‌كه‌یت كه پێوه‌ستن به وزه‌ی مێشكته‌وه، كه‌سێكی لێبورده و میهره‌بانیت، زوو تێكه‌ڵی خه‌ڵك ده‌بیت و كۆمه‌ڵایه‌تیت، حه‌ز به ناسینی خه‌ڵكی نوێ ده‌كه‌یت.
- قژی كورت:
كه‌سایه‌تیت دووره له هه‌موو كێشه‌یه‌كی ده‌روونی و جه‌سته‌یی، حه‌ز ده‌كه‌یت هه‌موو جۆره نوێكردنه‌وه‌یه‌ك له خۆتدا تاقی بكه‌یته‌وه، له هیج شتێك ناترسیت و توانای دانانی ته‌رازووت هه‌یه له نێوان دڵ و مێشكتدا، توانای قسه‌ی زیادكراوت نییه و هه‌میشه به ڕاشكاوی ڕاستی بابه‌ته‌كان ده‌ڵێیت.
- قژی مامناوه‌ند:
ئاره‌زووت له پێشبڕكێیه و حه‌ز ده‌كه‌یت شته نوێكان تاقی بكه‌یته‌وه، ئاره‌زووی جیاوازت بۆ شته‌كان هه‌یه، بۆچوونه‌كانت له هی هیچ كه‌سێكی ده‌وروبه‌رت ناچێت، هه‌موو شتێك زۆر به وریایی ده‌كه‌یت، گرنگترین شت له ژیانتدا پاراستنی سیمای ژنبوونته.
- قژی درێژ:
ئه‌م كه‌سانه خاوه‌نی مۆركی هێز و توانایه‌كی زۆرن، به لای پیاوانه‌وه ئه‌م جۆره زیاتر ژنێتییان پێوه دیاره، كه‌سایه‌تییه‌كی ساده و دووباره‌یان هه‌یه، نوێخوازی له ستایلیان و سه‌ركێشیكردن بۆیان هیچ گرنگییه‌كی نییه.