سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان لە دوای هەواڵی هەڵگرتنی پارێزبەندییەکەی بە دەسەڵاتی دادوەری تورکیای راگەیاند، " هیچ چاوهڕوانییهكم له ئێوه نییه ، ته‌نیا ئه‌وانه‌ی منیان هه‌ڵبژاردووه دتوانن لەبەرامبەر سیاسەتەکانمدا لێپیرسینهوهم له‌گه‌ڵ بكه‌ن".
دەمیرتاش لە لیدوانەکەیدا ئاماژە دەدات، "هەدەپە له هه‌ڵبژاردنی رۆژی 7ی حوزه‌یرانی 2015 سەرووی شه‌ش ملیۆن ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و به‌ربه‌ستی 10% په‌رله‌مانی تێپەڕاند و 80 کورسی پەرلەمانی مسۆگەر کرد".
زیاتر روونی دەکاتەوە، "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رێزی له ئیراده‌ی گه‌ل نه‌گرت و رێگەی لە پێكهێنانی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی گرت و كۆتایی به پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریش هێنا. لەبەر ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی بەدڵ نەبوو ، شه‌ڕ ده‌ستپێكرده‌وه و ئاگری به‌ردایه وڵات. شەڕ ترس و دڵەڕاوکێی له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاو كرهدهوه و هه‌ڵبژاردنێكی نا دادپەروەرانەی ئەنجامدا".
"ئه‌ردۆغان، هه‌ده‌په به گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگ به‌رامبه‌ر دامه‌زراندنی رژێمی دیكتاتۆری خۆی ده‌بێنێت. چونكه حزبه‌كه‌مان له هه‌ڵبژاردنی یه‌كی تشرینی دووه‌م به 59 په‌رله‌مانتار چووه په‌رله‌مان و ئه‌ردۆغان ناتوانێ به ویستی خۆی ده‌ستور بگۆڕێت و رژێمێكی دیكتاتۆر دابمه‌زرێنێت" دەمیرتاش وای گوت.
دووپاتیشی دەکاتەوە: "نامه‌وێ وڵامی پرسیاره‌كان بده‌مه‌وه. ئێمه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك ده‌كه‌ین و پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانم هه‌یه و وه‌ك په‌رله‌مانتار له به‌رامبه‌ر ئیوه وه‌ستاوم. رێگه ناده‌م بێ رێزی به‌و خه‌ڵكه بكه‌ن كه منیان هه‌ڵبژاردووه. خۆم له لێپرسینه‌وه به‌رامبه‌ر دادگایه‌كی دادپه‌روه‌ر و بێ لایه‌ن نادزمەوە و هێچ شتێكیشم بۆ لێپرسینه‌وه نییه".
لە کۆتاییدا روو لە دەسەڵاتی دادوەری تورکیا دەکات و دەڵێ: "شانۆیی ئه‌م دادگایه به بڕیاری ئه‌ردۆغان ده‌ستیپێكردووه و نابمه به‌شێك لەو شانۆییە. وه‌ڵامی هیچ پرسیارێكتان ناده‌مه‌وه و بڕوام به هیچ کردارێکی دادپهروهرانەتان نییه. ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن پێشلكردنی ده‌ستوور و مافی دیموكراسی و رێكکهوتننامهكانی نێوده‌وڵه‌تییه كه توركیاش واژووی كردووه. هیچ داواكاری و چاوهڕوانییهكم له ئێوه نییه، ته‌نیا ئه‌وانه‌ی منیان هه‌ڵبژاردووه دتوانن لەبەرامبەر سیاسەتەکانمدا لێپیرسینهوهم له‌گه‌ڵ بكه‌ن".
به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له كردهوهگهلێكدا، هه‌ریه‌ك له هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په): سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ، له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه به‌بێ هیچ پێشوه‌خته ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی یاسایی ده‌گیرێن.
هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا، پۆلیسی ئه‌و وڵاته نۆ په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ده‌گرێت، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش پۆلیسی دژه تیرۆری وڵاته‌وه ئه‌نجام دراوه، بڕیاریشه هه‌موویان ببرێنه شاری ئامه‌د و له‌وێ لێپرسینه‌وه و دادگاییان له‌گه‌ڵ بكرێت.
پێشتر له‌لایه‌ن چه‌ند پارێزه‌رێكی ئه‌و وڵاته‌وه، به‌تۆمه‌تی هاندان بۆ دژایه‌تی حكوومه‌ت، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی تری ئه‌و حزبه ناوای یاساییان له‌سه‌ر به‌رز كرایه‌وه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ناوی ته‌واوی گیراوه‌كانه:
- سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان
- فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان
- سری سورەیا ئۆندەر پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی ئەنقەرە
- زیا پیر پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی ئامەد
- نورسەل ئایدۆغان پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی ئامەد
- ئیدریس باڵوکەن پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی ئامەد
- لەیلا بیرلیک پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی شرنا‌خ
- فەرهاد ئەنجو پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی شرنا‌خ
- سەلما ئرماک پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی شرنا‌خ
- عەبدوڵڵا زەیدان پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی جۆلەمێرگ
- گولسەر یڵدرم، پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی مێردین