دوای جیابوونه‌وه‌ی له "برات پیت" ئه‌كته‌ری هۆڵیوود، "ئه‌نجێلینا جولی" ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی بڕیاری دا له ماڵێكدا بژی كه زۆر گرانبه‌ها بێت.
ئه‌م ماڵه‌كه‌ی كه ئێسته كه "ئه‌نجێلینا جولی" خاتوونه ئه‌كته‌ری ھۆڵیوود، له‌گه‌ڵ شه‌ش منداڵه‌كه‌ی تیایدا ده‌ژین، ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی "مالیبۆ" كه كۆشكه‌كه به ناوی "هیدن هیلز"ـه له ولایه‌تی كالیفۆرنیا، ھه‌روه‌ھا ھه‌واڵه‌كان ئه‌وه‌یشیان ئاشكرا كردووه كه بڕی ڤێلاكه‌ی به 19 ملیۆن یۆرۆی دروست كردووه.
"ئه‌نجێلینا جولی" ئه‌كته‌ری ته‌مه‌ن 41 ساڵان، ساڵی 1982 بۆ یه‌كه‌م جار به‌شداری له فیلمی سینه‌مایی كردووه، سێ جار خه‌ڵاتی "گوڵدن گلۆپ" وه‌رگرتووه، ھه‌روه‌ھا خاوه‌نی خه‌لاتی ئۆسكاره.