هه‌موو كه‌سێك ئه‌م پرسیاره‌ی له خۆی یان هاوڕێكه‌ی كردووه، بۆچی زه‌رفی جپسه‌كان هه‌وایان تێدایه؟ ئایا ئه‌مه فێڵی بازرگانییه؟ یان سوودێكی ته‌ندروستی شاراوه‌ی له پشته؟.
هه‌ندێك جار زه‌رفێكی گه‌وره له جپس ده‌كڕیت، به‌ڵام بڕێكی زۆر كه‌متر له‌وه‌ی چاوه‌ڕێت ده‌كرد جپسی تێدایه، ماوه‌كه‌ی تر هه‌مووی هه‌وایه، له‌وانه‌یه له داخدا پێت نه‌خورێ یان هه‌زار لۆمه‌ی دووكاندار تا ساده‌ترین كارگه‌ی دروستكردنی جپسه‌كه بكه‌یت، چونكه هیچ بیرۆكه‌یه‌كت بۆ هۆكاری ئه‌م هه‌وایه‌ی ناو جپس نییه.
له ڕاستیدا، ئه‌وه‌ی تۆ به هه‌وایه‌كی بێ ڕه‌نگ ده‌یبینیت، گازی نایترۆجینه، هۆكاری تێكردنه‌كه‌شی بۆ ناو زه‌رفی جپسه‌كان، پاراستنی ئه‌و خۆراكه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی مانه‌وه‌ی تا كاتی به‌سه‌رچوون بگرێت.
له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كاتێك جپسێك هه‌ڵ ده‌پچڕیت و كه‌مێكی لێ ده‌خۆیت، ده‌ته‌وێت ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه هه‌ڵی بگریت، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م تێك ده‌چێت، پرسیار له خۆت ده‌كه‌ی بۆچی له‌لای من تێك ده‌چێت و پێش هه‌ڵپچڕینه‌كه تێك نه‌چووبوو، هۆكاره‌كه ئه‌و نایترۆجینه پارێزه‌ره‌یه كه ڕێگری له شێداربوون و خراپبوونی ده‌گرێت.