پۆلیسی هەولێر باندێكی تاوانی گرت

:: PM:05:53:12/09/2017 ‌
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕای گەیاند، هێزەكانیان توانوویانە باندێكی مەترسیدار بگرن كە چەندین كەرەستەی بەكارهێنانی مادەی هۆشبە و دەمانچەیان پێ بووە.

ئەمڕۆ سێشەم 12ی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر راگەینراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن توانیویانە باندێكی چوار كەسی بگرن كە بڕێك مادەی هۆشبەری جۆراوجۆریان پێ بووە.

پۆلیسی هەولێر ئاشكرای كردوە كە ئەو باندە دەمانچە و چەندین كەرەستەی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەریان لابووە و دوای گرتنیان رادەستی بەشی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان لە ئاسایشی هەولێر كران.

ئەوە لەكاتێكدایە كە هێزە تەناهییەكانی هەولێر بەردەوام لە هەوڵی گەڕان و پشكنین بۆ ئەوەی بەوردەی كۆنترۆڵی شارەكە بكەن و نەهێڵێن هیچ ڕووداوێكی نەخوازرا و تاوان ڕوو بدات.







وشە - سه‌رخێڵ هاشم