ئه‌مڕۆ له تۆڕه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی "Women Talk"، وێنه‌ی پیاوێكی به‌ریتانی هاوشێوه‌ی نووسه‌ری ڕووسی "دیستۆفیسكی" بینراوه و وێنه‌كه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه و ده‌نگادانه‌وه‌ی زۆری له ماڵپه‌ڕه فه‌رمییه‌كان دروست كردووه.
له‌سه‌ر وێنه‌كه‌دا نووسرواه، ڕۆمانێكی دیستۆفیسكیم له‌به‌ر ده‌ست بوو سه‌رم به‌رز نه‌كرده‌وه تا ته‌واوم نه‌كرد، كه سه‌رم به‌رزكرده‌وه بینم له‌به‌ر ده‌مم وه‌ستاوه.
ئه‌وه‌ی له‌وێنه‌كه‌دا دیاره پیاوێكه به‌ناوی "ماڕتن" هاوشێوه‌ی نووسه‌ری ناوداری ڕووسی "دیستۆفیسكی"، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره به‌م شێوه‌یه ده‌بینرێت، بۆیه له زۆربه‌ی لاپه‌ڕه فه‌رمییه‌كان نووسراوه دیستۆفیسكی زیندوو بووه‌ته‌وه.
فیۆدۆر میخایلڤیچ دیستۆفیسكی له دایكبووی 11 تشرینی دووه‌می 1821 زاینییه و له شوباتی 1881 زاینی كۆچی دوایی كرد.نووسه‌رێكی گه‌وره‌ی ڕووسییه، كه به‌هۆی دوو ڕۆمانی "تاوان و سزا" و "برایانی كارامازۆڤ" له دنیا به‌باشی ناسراوه.
دیستۆفیسكی له نووسراوه‌كانیدا، ڕووداوه‌كانی ده‌روونی كه‌سایه‌تییه‌كانی چیرۆكه‌كه‌ی له هه‌لوومه‌رجی دژواری كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕامیاری و ڕۆحیی سه‌رده‌می سه‌ده‌ی ١٩ی كۆمه‌ڵگه‌ی ڕووسیادا ده‌بینرێته‌وه، بۆیه زۆر به باشی شی كردووه‌ته‌وه.
پێشووتر به ووردی باسی به‌رهه‌م و ژیاننامه‌ی "فیۆدۆر میخایلڤیچ دیستۆفیسكی" كرابوو، لێره كلیك بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ی.