كچه شۆخ و سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی ئێران "تانیا ئه‌مجه‌دی"، كه به جوانییه‌كه‌ی هه‌موو به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له ته‌واوی جیهان سه‌رسام كردووه، خه‌ریكی كاری ڕێكلامه و بۆ یه‌كه‌مجار كارێك ده‌كات كه له ناو كچانی ئێرانی قه‌ده‌غه بووه.
تانیا ئه‌مجه‌دی، ئێسته له به‌ڕیتانیا له شاری له‌نده‌ن ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و به بڵاوكردنه‌وه‌نه‌ی وێنه‌كانی ده‌بێته جێی باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ته‌واوی لاپه‌ڕه‌كانی تێلگرام له وڵاتی ئێران، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌وادارانی ئێرانی به بوێر و ڕێچكه‌شكێنی ئێرانی ناویان بردووه.
تانیا نازناوی "كچه تاوسه‌كه‌ی ئێران"ی لێنراوه، ته‌مه‌نی 27 ساڵه و كاری ڕێكلام بۆ جلی كه‌نار ده‌ریایی ماڕكه‌یه‌كی سویسڕی ده‌كات، خۆی ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه چه‌ندانجار له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی به‌ریتانیاوه داوای هاوسه‌رگیری لێ كراوه و ڕازی نه‌بووه پێیان و ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه، ئێسته هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كوڕێكی ئێرانی ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه له به‌ریتانیا، ئه‌م خاتوونه جگه له جوانییه‌كه‌ی زمانزانێكی زۆر ناوداره و به ئاخاوتن 11 زمان ده‌زانێت و به نووسین 8 زمان شاره‌زایی هه‌یه، پێش ناودار بوونی كاری وه‌رگێڕانی له كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی نه‌وتی سویسڕی كردووه.