نه‌خۆشییه‌كی نوێی پێست هه‌ڕه‌شه له قاچهكهكان ده‌كات، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ئامێره‌كانی خاوێنكرهوهی ژێره‌وه‌ی قاچه‌كان ئه‌و توێكله زبره لێ ده‌كه‌نه‌وه، تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بنه‌وه.
به‌هۆی به‌ره‌وپێشچوونی ته‌كنه‌لۆژیا، هه‌ندێكجار ئامێری ترسناك به‌رهه‌م ده‌هێندرێت كه له داهاتوودا مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ژیانی كه‌سه‌كه.
قاچه‌كانی مرۆڤ زۆرجار به‌هۆی چوونه ناو ئاوێكی زۆر یان له ناو خۆڵدا یاخوود به زۆر له‌پێكردنی پێڵاوه‌كان چینێكی زبری بۆ دروست ده‌بێت، خانمان ده‌چن ئه‌م چینه لا ده‌به‌ن و قاچه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی لووس ده‌هێڵنه‌وه، به‌مه‌ش به‌كتریایه‌كی زۆر به ئاسانی ده‌وری چینی ده‌ره‌وه ده‌دات و به ژێره‌وه‌ی پێست ده‌گات و تووشی نه‌خۆشی كه‌ڕووی پێستیان ده‌كات.
پێست ئه‌و به‌شه‌یه له له‌شی مرۆڤه كه ئه‌ندامه‌كان داده‌پۆشی و به‌رگری له تووشی كێشهبوونی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه ده‌كات كه له هه‌وادان.
به‌كتریا زیندوه‌ری تاك خانه‌ن وه‌ك گۆیه‌كان و چیلكه‌ییه‌كان كه به شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ كۆ ده‌بنه‌وه شێوازی جۆراوجۆر وه‌رده‌گرن وه‌ك "به‌كتریای شێوه زنجیره‌یی یان ته‌زبیحی"، كه پێیان ده‌گوترێت "گۆیی زنجیره‌یی" یان له‌شێوه‌ی هێشوو كه پێیان ده‌گوترێت "گۆیی هێشوویی".