دوای دابڕانێكی زۆر له چاوی كامێرا‌كان، هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆشی كورد "نازدار" له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی تری نوێی بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانی دڵخۆشبوون به دووباره ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی.
وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، نازدار به ستایلێكی جیاوازه‌وه ده‌ركه‌وتووه و سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه، ئه‌مجاره به ستایلێكی سپۆرته‌وه ده‌ركه‌وتووه و به كه‌مترین مكیاژ ده‌رده‌كه‌وێت، به‌رده‌وام هه‌وادارانی بۆی ده‌نووسن كه تۆ یه‌كێكی له شاجوانه‌كانی هونه‌ری كوردی.
نازدار له هه‌موو گۆرانی بێژه ژنه‌كانی تر زیاتر گرنگی به‌جوانی خۆی ده‌دات، بۆیه به‌رده‌وام به گه‌نجی ده‌رده‌كه‌وێت.
شایه‌نی باسه نازدار له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به سه‌ردانێكی له‌ناكاو بۆ پاڵپشتیی پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان، چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێسته له ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ریدا كۆنسێرتێكی ساز كرد له شاری دهۆك، ئێسته‌ش له شاری هه‌ولێره.
نازدار له ساڵی 1987 له باكوری كوردستان له‌دایك بووه، خاوه‌نی چه‌ندین كلیپه و ماوه‌یه‌كه كاری نوێی نییه و بێ ده‌نگه، هاوسه‌رگیری كردووه و له ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ده‌ژی. نازدار به‌وه ناسراوه كه‌متر حه‌زی له ده‌ركه‌وتنه له ڕاگه‌یاندنه‌كان، بۆیه كه‌مترین زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده هه‌یه.