10 به‌له‌م كه له خه‌یاڵیشدا توانای وێناكردنت نه‌بووه بۆیان، له‌به‌ر بوونی جوانی و سه‌رنجڕاكێشی له ته‌واوی دیزاینی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی به‌له‌مه‌كاندا.
مرۆڤ به بینینی ئه‌م به‌له‌مانه تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بێت، چونكه جوانییه‌كی بێوێنه‌ی هه‌یه و هه‌موو كه‌س ناتوانێت بیانكڕێت ته‌نیا كه‌سه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان نه‌بێت، كه هه‌رزانترینیان نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 323 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
به‌له‌م ئامرازێكی لێخوڕینه و به‌كاردێت بۆ گواستنه‌وه له‌ناو ئاودا، به‌له‌م هاوشێوه‌ی كه‌شتییه، به‌ڵام بچووكتره، هه‌ندێك له به‌له‌مه‌كان چارۆكه‌یان هه‌یه و هه‌ندێكی تریان توانای مرۆڤه‌كان به‌كاردێنن بۆ سه‌وڵلێدان و هه‌ندێكیشیان كه‌ڵك له بزوێنه‌ره‌كان وه‌رده‌گرن.
به‌له‌مه‌كان به‌زۆری له دار دروست ده‌كرێن، هه‌ندێك له پارچه‌كانیشیان له كانزاكانی ئاسن و ئه‌له‌منیۆم دروست ده‌كرێت، به‌له‌مه گرانبه‌هاكان پارچه‌ی وایان تێدایه كه له فایبه‌رگلاس و ماده‌ی تێكه‌ڵه‌وه دروست كراون، كه دوای تێكچوونیان به نرخێكی گران پارچه‌كانیان ده‌فڕۆشرێت له‌به‌ر بوونی ئه‌و ماده به‌نرخانه له‌ناویاندا.