ماركۆزە فەیلەسووف و بیرمەندی ئەڵمانی

:: PM:11:59:12/09/2017 ‌

هێربرێت مارکۆزە لە 19ی یۆلیوی ساڵی 1898دا، لە ناو خێزانێكی جووی سەرمایەداردا، لە بەرلین لە دایكبووە و پەروەردە كراوە. ئەو بە فەیلەسووف و بیرمەندێکی ئەڵمانییە، بە تێڕوانینە چەپە ڕادیکاڵییەکەی و جوڵانەوە چەپە نوێیەکەی و ڕەخنەسازییە توندەکەی، بۆ دامەزراوەکانی سەردەمی خۆی ناسرابوو. پێوەندی بە قوتابخانەی فڕانکفۆڕتی ەوە کرد، بۆ تێڕوانینە ڕەخنەیییەکان. قوتابخانەی فڕانکفۆڕت، ئەو پەیمانگەیە بوو، کە دواتر بووە قوتابخانەی فڕانکفۆڕت.

دوای خوێندنی، لە کۆتایییەکانی شەستەکان و حەفتاکان، بوو بە یەکێک لە دیاترین بیرمەندەکان، بۆ هەر یەک لە جەڵانەوەی چەپی نوێ و ڕەوتی جوڵانەوەی قوتابیان، لە وڵاتانی ئەڵمانیا و فەڕەنسا و نەتەوە یەکگرتووەکان. لەنێوان ساڵانی 1943 تا 1950، هێربرێت مارکۆزە لە یەکێک لە بەرژەوەندییە حکوومییەکانی ئەمەریکا کاری کردووە، لە ئاکامدا بووەی هۆی، بنەڕەتەکانی کتێبی (مارکسیەتی سۆڤیەتی)ی ساڵی 1964دا داینا، هێربرێت مارکۆزەیان وەک باوکی چەپی نوێ ناونا. توێژینەوە مارکسییەکانی، گرنگییەکی زۆری پێ دەدرا لەلایەن بیرمەندی ڕادیکاڵی و چالاکوانەکانی سیاسی، لە ساڵانی شەستەکان و حەفتایەکان، ئەم گرنگی پێدانەش، تەنیا لە لە نەتەوە یەکگرتووەکان نەبوو، بەڵکوو لە هەموو جیهان گرنگیی پێ دەدرا.

 سەرەتا لە زانكۆی بەرلین ‌و دواتر لە زانكۆی فرایبۆرگ خوێندوویەتی، لە ساڵی 1922دا، لە فرایبۆرگ دكتۆرای لە فەلسەفەدا وەرگرتووە. چەند ساڵێك دواتریش هەر لەوێ ماوەتەوە بۆ خوێندن، مارتن هایدیگەر لەڕێگەی وانەگوتنەوەكانییەوە، لەوێ كاریگەرییەكی بەرچاوی هەبووە لەسەر شێوازی بیركردنەوەی ماركۆزە، ئەم كاریگەرییە بەتایبەتی لە یەكەم كاری فەلسەفەیی ماركۆزەدا دەردەكەوێ، كە بەناوی (ئۆنتۆلۆجی هیگڵ ‌و دانانی بناغە بۆ تیۆرییەك دەربارەی (مێژووێتی)، (Hegels Ontologie und die Grundlegung einer Theorie der Geschichtlichkeit)، کە ئەم توێژینەوە فەلسەفییەی لە ساڵی 1932دا، نووسیوە.

هێربرێت مارکۆزە لە ساڵی 1940دا، ڕەگەزنامەی ئەمەریكی وەرگرت، كە ئەمەریكا چووە نێو شەڕی دووەمی جیهانییەوە، هێربرێت مارکۆزە بانگهێشت كرا بۆ خزمەتكردن لە ئۆفیسی خزمەتگوزارییە ستراتیجییەكان (oss)، كە یەكەم دەزگای مەزنی زانیاری نهێنی ئەمەریكا بوو.

مارکۆزە لە ساڵی 1954دا، ، لە زانكۆی براندایس لە ماساچوسێت بوو بە پرۆفیسۆر لە سیاسەت ‌و فەلسەفەدا. ساڵی دواتر كتێبی (ئیرۆس‌ و شارستانی، هاوبەشییەكی فەلسەفەیی بۆ سیگمۆند فرۆید) (Eros and civilization: Aphilosophical contribution to Sigmund Freud)ی بڵاوكردەوە. لەم كتێبەدا، كە ڕەنگە گرنگترین كتێبەكانی ماركۆزە بێ، هەروەها لە كتێبەكانی دوا تریشیدا، ڕەخنەگرتن لە شارستانێتی ‌و كولتوور كرۆكی فەلسەفەكەی پێكدێنن.

هێربرێت مارکۆزە لە دووتوێی كتێبی (ماركسیزمی سۆڤێتی، شیكردنەوەیەكی ڕەخنەگرانە)دا لە ساڵی 1958دا، کتێبەکەی چاپ و  بڵاوكردووەتەوە. هەروەها لە ساڵی 1964دا، مرۆڤی تاك ڕەهەند (One-dimensional man) بڵاوكراوەتەوە، بوو بەو كتێبەی، كە لە سەردەمی ڕاپەڕینەكەی گەنجاندا، لە كۆتایی ساڵانی شەستەكان ماركۆزەی كرد بە یەكێ لە نووسەرە ناودارەكانی جیهان. ئەم كتێبە بەردەوامبوونێكی پتەوتری ڕەخنەگرییە لە شارستانێتی‌ و كۆمەڵگە.

 

هێربرێت مارکۆزە لەم قۆناغەدا، واتە لێرەدا ململانێكە لەگەڵ ئایدۆلۆجیای زۆر پێشكەوتووی كۆمەڵگەی پیشەسازیدایە. كرۆكی باسەكە لێرەدا دەربارەی چەواشەكردنی سەرتاسەری مرۆڤەكانە، كە بووەتە مۆركی كۆمەڵگەی مۆدێرن. هەمووشتێك لە نێو یەكتردا توێنراوەتەوە، خەسڵەتی سەرەكی كۆمەڵگە تاك ڕەهەندییەكەیەتی، بۆ تاكەكان جگە لە كۆمەڵگە، هیچ ڕەهەندێكیتر بوونی نییە. چینی كرێكاران لە كۆمەڵگەی سەرمایەداریدا، كە ماركس بە پرۆلیتاریا ناوی دەبردن، هێزی بەرپەرچ دانەوەیان لە دەست دەدەن، بەلای هێربرێت مارکۆزە وە چەند هۆكارێكی خۆی هەیە، كاركردن وەك جاران نەماوە، كە بریتی بێ لە ماندووبوونی جەستەیی، بڕست لێبڕینی فیزیكی. هەژاریش بە هۆی زۆر و زەوندی بەرهەمی كاڵای بەكاربەرییەوە ڕەویوەتەوە.

هێربرێت مارکۆزە گەڕاوە ئەڵمانیا، چونکە ئەو بووە ئەندامی زانکۆی فڕانکفۆڕتی ڕۆشنبیریی، لەگەڵ ماکس هورکهایمر و سیودور ئەدورنو، هەوەها نمایشی باڵی چەپانەی لەوێ پیشان دەدا. لە کۆتایی ساڵانی نێوان 1969 تا 1979 بەردەوام بوو، هێربرێت مارکۆزە لە 29ی یۆلیوی ساڵی 1979دا، بە جەڵتەی دەماغ، کۆچی دوایی کرد. ئەم کۆچکردنەشی، لە کاتی هەمان سەردانەکەی ئەڵمانیا بوو، کە لەگەڵ یورغان هابرماسدا، دوو بیرمەندی هاوچەرخی یەکدین.

سەرچاوە/المعرفە



وشە - ژیڤان خۆرانی