جۆرە تەماتەیەكی نوێ لە كوردستان بەرهەم هێنرا

:: AM:09:06:13/09/2017 ‌

جووتیارە نموونەیییەكەی كوردستان دوای چوار ساڵ تاقیكردنەوە و توێژینەوە توانی جۆرە تەماتەیەك بەرهەم بهێنێ كە بە تەواوی لە میوەی هەرمێ دەچێ و هەمووانی تووشی شۆك كردووە، پسپۆرانی بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی شاری سلێمانیش، بەرهەمەكەیان قبووڵ كردووە و ڕێگەیان داوە تۆوەكەی بخاتە بازاڕەوە.

شێخ جەمالی كربچنە كە بە جووتیارە نموونەیییەكە ناسراوە و پێشتر چەندان بەرهەم و بەروبوومی دەگمەنی كشتوكاڵی بە شێوازی جیا جیا و ناوازە بەرهەم هێناوە، ئەمجارە ماوەی چوار ساڵە خۆی خەریك كرد بە بەرهەمهێنانی جۆرێكی نوێی تەماتە كە لەسەرتاسەری دنیا لەو جۆرە تەماتەیە و له شێوەكەی بوونی نییە.

ئەو بە "وشە"ی ڕاگەیاند، چوار ساڵە بە ڕژدی توێژینەوە لەسەر ئەو جارە تەماتەیە دەكەم، دوای ئەو ماوە زۆر لە هەوڵ و تێكۆشان و تاقیكردنەوە، لەلایەن پسپۆرانی بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی كشتوكاڵی شاری سلێمانی، بەرهەمەكەم پەسەند كرا و ئێستە دەتوانین تۆوەكەی بە شێوەیەكی یاسایی و ئاسایی بخەینە بازاڕەوە.

هەروەها گوتی، ئەو تەماتە ڕەنگی زەردە و بە تەواوی لە میوەی هەرێمی دەچێ و داهێنانێكی 100% خۆماڵییە و هیچ ناوێكی نییە، بۆیە ناوم ناوە "تەماتەی كەسنەزان".

ئاماژەی دا، لە داهاتوویەكی نزیك بڕێكی زۆر لەو جۆرە تەماتەیە دەخەنە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و خەڵكیش دەتوانێ وەك هەر تەماتەیەكی تری ئاسایی كە لە بازاڕەكان هەیە بیكڕن و بۆ خواردن بەكاری بهێنن.

هەڵەبجە/شەفیق بانیشاری.









وشە - باز ئه‌حمه‌د