كاتێ هێلكه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنیت، توێكڵه‌كه‌ی فڕێ ده‌ده‌یت؟ دوای زانینی ئه‌م سووده سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی توێكڵی هێلكه به ته‌ندروستیت ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رگیز فڕێی ناده‌یت.
توێكڵی هێلكه ڕێژه‌ی %90ی له كالیسیۆم پێك هاتووه، ئه‌م كالیسیۆمه‌ش به ته‌واوه‌تی ئه‌و بۆشایییه پڕ ده‌كاته‌وه كه جه‌سته‌ی هه‌موو مرۆڤێك پێویستیه‌تی بۆ به‌هێزكردنی ددان و ئێسكه‌كانی.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به ڕێژه‌یه‌كی باش ئاسن، مه‌نگه‌نیز، فۆسفۆر، زینك، مس، فلۆر، كلۆر و مۆلیبدینیۆمی له خۆ گرتووه. ئه‌وه‌ی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤیش زۆر گرنگه، ئه‌و كالیسیۆمه‌یه‌تی كه به ته‌واوی كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌هێزكردنی ئێسكی جه‌سته هه‌یه، یارمه‌تی مۆخی ناو ئێسكه‌كان ده‌دات به شێوه‌یه‌كی سروشتی خوێن دروست بكه‌ن، هه‌روه‌ها ته‌واوی شانه‌كانی ئێسك گه‌شه پێده‌كات، یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆلی جه‌سته و په‌ستانی خوێن.
بۆ ئه‌وه‌ی بێبه‌ش نه‌بیت له‌م هه‌موو سووده گرنگه‌ی توێكڵی هێلكه، توێكڵی پێنج هێلكه بهێنه، به ته‌واوه‌تی وردی بكه تا وه‌ك ئاردی لێ دێت، ئینجا له‌گه‌ڵ سێ لیتر ئاو تێكه‌ڵی بكه، بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته له‌ناو به‌فرگر داینێ تا توێكڵه‌كه‌ی ده‌توێته‌وه، دواتر ده‌ریبهێنه و ڕۆژانه دوو بۆ سێ په‌رداخی لێ بخۆ، ئه‌گه‌ر پێشت خۆش‌بوو كه‌مێك ئاوی لیمۆی تێ بكه بۆ زیادكردنی تامه‌كه‌ی، به ماوه‌یه‌كی كورت هه‌ست به به‌هێزبوونی هه‌موو ئێسكه‌كانی جه‌سته‌ت ده‌كه‌یت.
ئه‌گه‌ر ئه‌و هاڕاوه‌یه‌ی هێلكه‌كه له‌گه‌ڵ لیمۆ بخۆیت، ده‌بێته هۆی چالاكبوونی ڕژێنی ده‌ره‌قی و پاراستنی له هه‌ر مه‌ترسییه‌ك، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ شیری گه‌رم بیخۆیت، له قورگ ئێشه و قورحه‌ی گه‌ده ده‌تپارێزێ و توانای هه‌رسكردن زیاد ده‌كات.