پێشتر "وشه" بڵاوی كردبووه‌وه كه له ماوه‌ی 45 رۆژدا له رۆژی ۲٥ی ته‌مووز تا 10ی ئه‌یلوول، كه‌مپه‌ینی هونه‌رمه‌ندان بۆ پشتگیریی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به دروشمی (له بۆچوونه‌كانمان جیاواز بین له سه‌ربه‌خۆییدا هاوڕاین) ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد. ئێسته‌یش خۆیان بۆ سازكردنی كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره له هه‌ولێر ئاماده ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خاتوونه گۆرانیبێژی رۆژئاوای كوردستان شیندار، له ئه‌ڵمانیاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان بۆ ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه.
نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند پشتیوان عه‌بدوڵا كه سه‌رپه‌رشتیی كه‌مپه‌ینه‌كه ده‌كات، رای گه‌یاند كه بۆ به‌شداریكردن له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه كه خۆمان بۆ ئاماده كردووه، شیندار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و به چه‌ندان گۆرانی پاڵپشتیی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات. ئه‌وه‌شی گوت كه له‌و ماوه‌یه‌دا 672 هونه‌رمه‌ند پشتگیری سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان كرد له سه‌رتاسه‌ری كوردستان و وڵاتانی تاراوگه.
شیندار خاتوونه گۆرانیبێژێكی رۆژئاوای كوردستانه و له چه‌ندان ئاهه‌نگی گه‌وره و فێستیڤاڵدا به گۆرانییه‌كانی به‌شداری كردووه، هاوكات له چه‌ندان كه‌مپه‌ینی سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداری كردووه وه‌ك ئه‌ڵمانیا، فینله‌ند و ڤیه‌نا و زۆری تر.
دواتریش پشتیوان عه‌بدوڵا رای گه‌یاند، خۆمان بۆ كه‌رنه‌ڤاڵی هونه‌ری هونه‌رمه‌ندان له رۆژی 18ی ئه‌یلوول ئاماده كردووه، له كۆماری كوردستان له هه‌ولێر و هۆڵ و رێستورانتی فێرسا، به به‌شداری 500 هونه‌رمه‌ند له سه‌رجه‌م كوردستان، به‌شداری ده‌كه‌ین.