میوه‌ی "ئه‌نه‌ناس" یه‌كێكه له‌و جۆره میوانه‌ی زۆر گرینگه له ڕووی به‌خشینی سووده‌كانی، به‌وه‌ی كالۆرییه‌كی كه‌می تێدایه و ده‌رمانێكی باشیشه بۆ نه‌خۆشییه‌كان.
له‌گه‌ڵ خواردنی میوه‌ی "ئه‌نه‌ناس" ئاره‌زووی خواردنی شیرینییه‌كان ناكه‌ن، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای تامه شیرینه‌كه‌ی كالۆرییه‌كه‌ی كه‌م ده‌ده‌ن به جه‌سته، به‌مه‌ش كێشتان كه‌م ده‌بێته‌وه.
میوه‌ی ئه‌نه‌ناس له كۆمه‌ڵێك ڤیتامین و كانزا پێك ھاتووه، به تایبه‌تی ڤیتامینی (A، C) و كانزاكانی فۆسفۆڕ و گۆگرد و ئاسن و پۆتاسیۆم و مه‌گنسیۆم و یۆد، سه‌رجه‌م ئه‌م پێكھاتانه‌ش به‌یه‌كه‌وه به سوودن بۆ نه‌ھێشتنی به‌ردی گورچیله و ھه‌وكردنی میزه‌ڵدان و نه‌خۆشییه‌كانی میزه‌ڕۆ، به‌وه‌ی وا ده‌كات بڕێكی زۆر له میز بكه‌نه‌وه و ماده‌ی ژه‌ھراوی بكه‌نه ده‌ره‌وه.
ئه‌م میوه‌یه به ھه‌مان شێوه برین و سووتاوی ناھێڵێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ناھێڵێت چه‌وری ناو مولووله‌كانی خوێن كۆ ببێته‌وه، ڕێگریش ده‌كات له په‌یدابوونی وه‌ره‌م و ئه‌ستووربوونی شانه‌كان و ھه‌وكردنی ئه‌نزیمه‌كانی ناو جه‌سته، له كۆتادا به ھۆی بوونی ماده‌ی فلۆراید ڕێگری ده‌كات له كلۆربوونی ددان هێشتنه‌وه‌یان به سپییه‌تی، به تایبه‌تی له قۆناغی منداڵی‌دا.